بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی ئەڵمانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جامی ئەڵمانیا (ئەڵمانی: [ˈdeː ʔɛf beː poˈkaːl]؛ DFB-Pokal[١][٢])، پاڵەوانێتیێکی تۆپی پێیە کە ساڵانە بە سەرپەرشتی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. پاڵەوانێتییەکە لە ٦٤ یانە پێکدێت، لەوانە هەموو یانەکانی بۆندسلیگا و بۆندسلیگای ئاستی پلە دوو، و چوار لە یانە پێشەنگەکانی بۆندسلیگای ئاستی پلەی سێیەم. جامی ئەڵمانیا لە دوای خولی بۆندسلیگا بە پڕبەهاترین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا هەژمار دەکرێت. پاڵەوانێتییەکە لە مانگی ئاب بۆ ئایار بەڕێوەدەچێت. براوەی جامەکە بەشداری لە جامی سوپەری ئەڵمانیا و خولی ئەورووپا دەکات، مەگەر یانەکە یەکێک بوو لە یانە پێشەنگەکانی بۆندسلیگا و بەم جۆرە بەشداری لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بکات.

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

پاڵەوانێتییەکە لەوەتەی یەکەم وەشانی کە لە ژێر ناوی شامەر-پۆکال بوو لە ساڵی ١٩٣٥ چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

یاسای یارییەکان[دەستکاری]

یارییەکە دەچێتە کاتی زیادکراو ئەگەر ئەنجامەکە تاوەکو خولەکی ٩٠ بە یەکسانی مایەوە، و بە لێدانی یەکلاییکەرەوە بە کۆتا دێت ئەگەر ئەنجامەکە تاوەکو خولەکی ١٢٠ درێژەی خایاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "DFB Pokal (German Cup)". dw.com. Retrieved 24 December 2023.
  2. ^ "German DFB Cup Scores & Fixtures". BBC Sport. Retrieved 24 December 2023.