بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی ئێف ئەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جامی تۆپی پێی ئینگلیزی، ناسراو بە جامی ئێف ئەی، پاڵەوانێتیێکی تۆپی پێیە کە ساڵانە لە ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت. پاڵەوانێتییەکە بۆ یەکەم جار لە وەرزی ١٨٧١-٧٢ سەری هەڵداوە و ئەمەش دەیکات بە کۆنترین پاڵەوانێتیی نەتەوەیی لە جیهاندا.[١] جامی ئێف ئەی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سەرپەرشتی دەکرێت. لەوەتەی ساڵی ٢٠١٥، جامەکە بە جامی ئێف ئەی ئیمارات ناسراوە، بەهۆی سپۆنسەرەکەیانەوە لەگەڵ هێڵی ئاسمانیی ئیمارات. جامی ئێف ئەی ئافرەتان لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە و تا ئێستا بەردەوامە.

ڕیکۆرد و ئامارەکان[دەستکاری]

  • زۆرترین بردنەوەکان: ١٤، ئارسناڵ (١٩٣٠، ١٩٣٦، ١٩٥٠، ١٩٧١، ١٩٧٩، ١٩٩٣، ١٩٩٨، ٢٠٠٢، ٢٠٠٣، ٢٠٠٥، ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٧، ٢٠٢٠)
  • زۆرترین بردنەوەی دوا بە دوای یەک: ٣:
    • واندەرەرز (١٨٧٦، ١٨٧٧، ١٨٧٩)
    • بلاکبەرن رۆڤەرز (١٨٨٤، ١٨٨٥، ١٨٨٦)
  • زۆرترین دەرکەوتن لە یاری کۆتایی: ٢٢
    • مانچستەر یوونایتد (١٩٠٩، ١٩٤٨، ١٩٥٧، ١٩٥٨، ١٩٦٣، ١٩٧٦، ١٩٧٧، ١٩٧٩، ١٩٨٣، ١٩٨٥، ١٩٩٠، ١٩٩٤، ١٩٩٥، ١٩٩٦، ١٩٩٩، ٢٠٠٤، ٢٠٠٥، ٢٠٠٧، ٢٠١٦، ٢٠١٨، ٢٠٢٣، ٢٠٢٤)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Oldest football cup 'not for sale'". BBC News. 14 October 2014. Archived from the original on 5 November 2017. Retrieved 4 November 2017.