تەسدیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە مەنتیقدا، تەسدیق بریتییە لەوەی کە شتێک بخرێتە سەر (یا بدرێتە پاڵ) شتێکی تر، وەک تەسدیقی ئەوەی کە «زەوی تەخت نییە» و «زەوی لەگەڕە». بەو شتەی کە شتێکی تر دەخرێتە سەری دەڵێن بابەت یا دانراو یا مەوزووع، وەک «زەوی» لە نموونەکانی پێشوودا. بەو شتەش کە دەخرێتە سەر بابەت دەڵێن بار یا ھەڵگیراو یا مەحموول، وەک «تەخت» و «لەگەڕ» لە نموونەکانی پێشوودا. لە ڕوانگەی لۆژیکی شێوەیییەوە، ناسیاری مرۆڤ دوو ڕووی ھەیە: تەسەوور و تەسدیق. تەسەوور ناسیارییەکی سادە و سەربەخۆ لە ھەر چەشنە ناسیارییەکی ترە و، تەسدیق ناسیارییەکی لێکدراو و داگری حوکم و داوەرییە. تەسدیق خۆی بەستراوە بە سێ تەسەوورەوە: تەسەووری بابەت و تەسەووری بار و تەسەووری پێوەندیی ئەم دوانە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ خوانساری, محمد. فرهنگ اصطلاحات منطقی. انتشارات بنیاد فرهنگ ایران. pp. ٥٤ و ٥٥.