تەبەسوم عەدنان
تەبەسوم عەدنان (لە دایکبووی ١٩٧٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنانی پاکستانییە، لە دۆڵی سوات. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
ژیان
[دەستکاری]تەبەسووم دایکبووی ١٩٧٢، لە دۆڵەکانی سوات لە پاکستان گەورەبووە.[٢] لە ١٣ ساڵی شووی کردووە، دایکی چوار منداڵبووە و ڕووبەڕووی تووندووتیژی بۆتەوە، دواتر لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە و بێ پشتگیری لەژیان ماوەتەوە.[١]
بەبەشداریکردنی لە پڕۆگرامێکی بەھێزکردنی ژنان لە ناوچەکەی، ئەوا ھانی دەدات کە ببێتە ژنێکی چالاک و خاوەن بڕیار. لە ئایاری ٢٠١٣، شوێنێکی کۆبوونەوەی دامەزراند بەناوی "Khwendo".[٣] ئەو کۆمەڵەیەی تەبەسوم کە لە ٢٥ ئەندامی ژن پێکھاتبوو، ھەوڵی گۆڕانکاریکردن و فشارکردنە سەر سیستمی دادگا و نەھێشتنی بیرووباوەڕە کۆنەکانی دەدا لەسەر ژنان، ھەروەھا ڕاوێژکاری یاسایی بۆ قوربانییە ژنەکانی دابین دەکرد.[٤] کۆمەڵەکەیان داوای خوێندنی کچان، دابینکردنی تەندرووستی باش بۆ مێینە و پاراستنی ژنانی دەکرد لە تووندووتیژی، کووشتن لەژێرناوی شەڕەف، ھەڕەشەکردنی کووشتن لەپێناو میرات، پرژاندی ئەسید و گشت جۆرە تووندووتیژییەکانی دیکە.[٥] لە سەرەتای چالاکییەکانیدا، گرووپەکەی تەبەسووم لەلایەن پیاوان و چالاکوانە ژنەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی لێدەگیرا.[٦]
لە ساڵی ٢٠١٤، دوای ڕووداوێک بۆچوونی خەڵک لەبارەی ڕێکخراوەکە گۆڕا. کاتێک منداڵێک دەستدرێژی کرایە سەر و حکوومەت نەیتوانی ھەڵوێست وەربگرێت. دەزگاکەی تەبەسوم گردبوونەوەیەکی ناڕازیی درووستکرد بۆ بەرچاوخستنی کەیسەکە. کەسە گومانلێکراوەکان دەستگیرکران، بۆیەکەمینجار لە مێژووی پاشتون ژنێکیش بانگێشتکرا بۆئەوەی لەکۆبوونەوەی پیاوەکان بەشداربێت بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسەکە.[٧] لە دوای سەرکەوتنی ئەو چالاکییەیان،[٨] ئەوا لە تەممووزی ٢٠١٤، تەبەسوم و ڕێکخراوەکەی داوای پشتگیریکردنیان دەکرد بۆ دانانی یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی ھاوسەرگیری خوار ١٨ ساڵان.[٩] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، ئەنجومەنی خۆجێی پەنجاب بڕیارێکی لەسەر جێبەجێکردنی یاسایەک لەمبارەیەوەدا.[١٠]
دوای سەرکەوتنەکانی ئەوا تا ئێستا تەبەسووم عەدنان بەردەوامە لە ھاوکاریکردنی ئەو ژنانەی کە لەژێر ھەڕەشەدان.[١١][١٢]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٣، خەڵاتی بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤی پێدرا.[١٣] لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب she is the best human rights defender awardee in 2014 recently in 2015 she honoured with nelson mandela award for her great work in her area swat «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. March 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Majeed، A (١١ی تەممووزی ٢٠١٣). «Pakistan's Women-Only Jirga Fights for Equal Rights». Newsweek Pakistan. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Siddiqui، Taha (٤ی ئازاری ٢٠١٤). «World Asia: South & Central In former Taliban fiefdom, Pakistan's first female council tackles abuses». The Christian Science Monitor. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Ali، Syed Mohammad (٨ی ئابی ٢٠١٣). «Significance of the female jirga». The Express Tribune. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «పాక్ మహిళకు అమెరికా అవార్డు.. సాహస స్త్రీగా ఎంపిక.. !». తెలుగు వార్తలు. ٦ی ئازاری ٢٠١٥. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Guerin، Orla (٢٥ی تەممووزی ٢٠١٣). «Pakistani women use jirga to fight for rights». BBC News. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Tabassum Adnan A monumental moment for Pashtun women». N-Peace Network. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ Ul Islam، Nazar (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Nobody Cares». Newsweek Pakistan. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Asif، Sundas (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Child Marriages Restraint Bill passed unanimously». Taste Pakistan. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ Shaukat، Aroosa (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «PA session: Lawmakers pass resolution against child marriages». The Express Tribune. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ بلوچ، سحر (٢٢ی شوباتی ٢٠١٥). «سوات کی خواتین کی لیی منفرد جرگھ». Dawn News Urdu. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Swat activist honored with International Women of Courage Award». Pakistan Defence. ٦ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Tabassum Adnan Khwendo jirga». لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.