تێنسی ئازادی ئوسترالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 37°49′18″S 144°58′42″E / 37.82167°S 144.97833°E / -37.82167; 144.97833

پێشبرکێکانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا کە بە کوورتی ئۆپن ئوسترالیاشی پێ دەوترێ، یەکێکە لە چوار پێشبڕکێ دیارەکانی تێنیس کە بە ناوی گرەند سلەم دەناسرێ. پێشبڕکێکانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا، پڕبینەرترین یاری تێنسی جیهانە. خوولی سەتەمی ئەم یاریانە لە جانواری ٢٠٠٩ دا بەڕێوەچوو.

شوێن و کارتی بەڕێوەچوون[دەستکاری]

ئەم یاریانە هەموو ساڵێک لە مانگی کانوونی دووەم لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا بەڕێوە دەچێ و یەکەمین پێشبڕکێی گەورەی هەموو ساڵێکە لە تێنیس دا. کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان بەرانبەرە لەگەڵ وەرزی هاوین لە نیوەگۆی باشوور. بۆیەش زۆربەی یارییەکان لە شەو دا بەڕێوە دەچن. بە هۆی گەرما و شێداری زۆر ، هەندێجار بەشداربووان پێویستە بەپێی مەرجی تایبەتی یارییەکان بجوولێنەوە. ئەم یارییانە لە ساڵۆنی مێلبۆرن پارک کە لە ناوەندی شاری مێلبۆرن دایە بەڕێوە دەچن.

جۆرەکانی[دەستکاری]

هەروەکوو سێ بەشی یارییەکانی تری گرەند سلەم، یارییەکانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا لە پێنج جۆر دا بەڕێوەدەچێ:

  • تاکەکەسی پیاوان
  • تاکەکەسی ئافرەتان
  • دووکەسی پیاوان
  • دووکەسی ئافرەتان
  • دووکەسی تێکەڵ (ئافرەت و پیاو)

مێژوو[دەستکاری]

یارییەکانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا لە ساڵی ١٩٠٥ دامەزراون و زیاتر لە سەت ساڵ تەمەنیەتی. ئەو یارییانە تاکوو پێش درووستبوونی کۆمەڵە یارییەکانی تێنسی ناسراو بە ئۆپن، بە نێوی قاڕەمانی ئوسترالیا دەناسرا. لە ساڵی ١٩٦٨ ئەم یارییانە بە نێوی ئۆپنی ئوسترالیا درێژەیان پێدرا، تا ساڵی ٢٠٠٧ بە گشتی ٩٥ خوولی ئەم یارییانە بەڕێوەچوون. هەندێک ساڵ بەهۆی شەڕە جیهانییەکان ئەم یارییانە ئەنجام نەدراون.

کۆی خەڵاتی ئەم یارییانە بیست ملیۆن دۆلاری ئوسترالیایە.

ئەلبوومی وێنە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]