تی-١٤ ئارماتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تانکی ئارماتا تی-14 لە نمایشی سەربازی ڕۆژی سەرکەوتنی سوپای سوور - مۆسکۆ/2015

تی-١٤ ئارماتا (ڕووسی: Т-14 «Армата») یەکێکە لە تانکە سەرەکییە شەڕکەرە نوێیەکانی ڕووسیا و بۆ یەکەم جار لە کاتی پرۆڤە بۆ نمایشی ڕۆژی سەرکەوتنی سوپای سوور لە مۆسکۆ بینرا لە ٢٠١٥، و ڕووسیا بەنیازە لەماوەی نێوان (٢٠١٥تا٢٠٢٠) ٢٬٣٠٠ دانە ئارماتا تی-١٤ بخاتە خزمەتەوە.

دیزاین[دەستکاری]

چەند خاسییەت و تایبەتمەندییەکی هەیە، لەوانە: ئەم تانکە نەوەی نوێی تانکی شەڕکەری ڕووسی ئەنوێنێ، و لە هەرە نوێترین و گەورەترین تایبەتمەندییەکانی بریتییە لەوەی کە بورجی تانکەکە سەربازی تێدا نییە وە تانکەکانی پێشوو، وە تیمەکەی کە پێکهاتوون لە ٣ سەرباز لەناو بۆکسێکی سەربەخۆی پارێزراودان کە جیایە لەبەشەکانی تری تانکەکە و دەکەوێتە بەشی پێشەوەی تانکەکە.

پەرەپێدانی تانکەکە پێنج ساڵی خایاند، وە دەست بەم پرۆژەیە کرا لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی T-95 کە بە (پرۆژەی ١٩٥) ناودەبرا، پاش ئەوەی کە لە پەرەپێدانەکاندا کێشەی زۆری کێش و ئاڵۆزی دیزاینەکەی و تێچووی زۆر.

چەک[دەستکاری]

چەکی سەرەکی تانکەکە تۆپی ١٢٥ ملیمی لولە لووسە لە جۆری (2A82-1M) کە جێگەی تۆپی (2A46) ی گرتەوە کە لە تانکەکانی پێشووی ڕوسیا و سۆڤێت بەکردەھات.  تایبەتمەندیەکی تری زیادکراو بۆ بۆ ئەم تانکە نەبوونی (fume extractor) ە کە پارچەیەکە لەسەر لوولەکە بەستراوە کە ڕێگری لە گەڕانەوەی دووکەڵ دەکات بۆ ناوەوەی بورجی تانکەکە لەکاتی تەقاندنی گولە، ئەمەش بوھۆی ئەوەی کە بورجی تانکەکە سەربازی تێدانییە، بۆیە بۆی دانەنراوە. تۆپەکە توانای تەقاندنی ١٠–١٢ گولەی ھەیە لە خولەکێکدا و دورترین مەودایکاریگەری تۆپەکە ٨ کیلۆمەترە. 

وەبەپێی زانیارییەفەرمییەکان مەودای ئامێرە لەیزەرییەکانی دیاریکردن و دواکەوتنی ئامانجی تۆپەکە لە ڕۆژدا زیاترە لە ٥ کیلۆمەتر بۆ دیاریکردنی ھەر تەنێک بە قەبارەی تانکێک و نزیکی ٣٫٥ کیلۆمەترە لە شەودا لەڕێگەی کامێرا گەرمی پێوەکانیەوە (حراری)، وە دوربینی تۆپەکە توانای گەورەکردنی 4x و 12x  ئامانجەکانی ھەیە.

چەکی 12.7x108 ملمی کۆرد (Kord)

ھەروەھا مەودا دۆزەرەوە لەیزەریەکەی توانای دۆزینەوەی وردی دووری ئامانجی ھەیە ھەتا دووری ٧٫٥ کیلۆمەتر. ھەروەھا تیمی تانکەکە

چاودێری وردی ٣٦٠ پلەی دەوروبەری تانکەکە دەکەن بەھۆی چەند کامێرەیەکی HDیەوە  .

گولەی Vacuum-1 لەئێستادا پەرەیپێدەدرێت بۆ تۆپی  2A82-1M، کە ٩٠ سم درێژە و توانای بڕینی ١٬٠٠٠ ملیم قەڵغانی هەیە لە دووری ٢٬٠٠٠ مەتر. 

هەروەها چەندین جۆری تری گولەی هەیە  و موشەکی ئاراستەکراوی دژەتانکی لەسەر دەبەسترێ.

چەکە دووەمیەکانی (لاوەکی) تانکەکە بریتین لە (چەکێکی قورسی 12.7x108 ملم لە جۆری کۆرد + ٣٠٠ فیشەك) و (چەکێکی مامناوەندی 7.62x54 ملم لە جۆری PKTM و ١٬٠٠٠ فیشەك. سەرجەم چەکە دووەمیەکانیش لە ڕێکەی ڕیمۆد کۆنترۆڵەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.

چەکی 7.62x54 ملمی (PKTM)

لەداهاتوودا ئەگەر زۆرە چەکی سەرەکی تانکی ئارماتا تی-١٤ لە 2A82 125 ملمەوە بگۆڕدرێ بۆ 2A83 152 ملم. 

2A83 152 ملم نزیکی ٢٠٠٠ دانەی لێ دروستکرا بۆ تانکی  T-95، خێرایی گولەکانی ١٬٩٠٠ مەتر/چرکە یە لە مەودای ٢ کیلۆمەتردا 

هەروەها دەتوانرێت موشەکی دژە فڕۆکەی لەسەر دابنرێت و دەتوانرێت لە بری چەکی (کۆرد ١٢٫٧ ملم) چەکی دژە فڕۆکەی (٣٠ ملم) دابنرێت.

جوڵە[دەستکاری]

بزوێنەری تانکەکە لە جۆری (ChTZ 12Н360) ە کە بە گاز کاردەکات و هێزی ١٬٥٠٠ ئەسپ بەرهەم دەهێنێ و ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی بزوێنەرەکە هێزی ٢٬٠٠٠ ئەسپە.

وە هەروەها تەمەنی خزمەتکردنی بزوێنەرەکە نزیکەی ٢٬٠٠٠ کاتژمێر کارکردنە بە بەردەوامی بەرهەمهێنان هێزی ١٬٥٠٠ ئەسپ و ئەگەر هێزی ١٬٢٠٠ ئەسپ بەرهەم بهێنێ ئەوا نزیکەی ٥٬٠٠٠ کاتژمێرە لەدوای ئەو ماوەیە پێویستە بگۆڕدرێت. بزوێنەرەکە ئەلیکترۆنییە و لەڕێگەی کۆمپیوتەری تایبەتەوە چاودێری و کۆنترۆڵ دەکرێ. 

١٢ گێڕی ئۆتۆماتیکی هەیە و خێرایی دەگاتە ٨٠–٩٠ کیلۆمەتر و مەودای بڕینی ٥٠٠ بە یەک تانکی سووتەمەنی 

سیستمی پاراستن (قەڵغان)[دەستکاری]

ئامێرەکانی پشکنین ( سۆنار ) و ڕادار[دەستکاری]

تانکەکە بە تازەترین سیستمی ڕاداری پشکنینی ئەلیکترۆنی چالاك پڕچەك کراوە بە لەرەلەری 26.5–40 GHz گێگا هێرتز کە مەودای 100 کیلۆمەترە وە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن سیستمی بەرگریەکەیەوە بەکاردەهێنرێت ، کە ئەم سیستمە لە توانایدا هەیە لە یەك کاتدا 40 ئامانجی ئاسمانی و 25 ئامانجی زەمینی بپشکنێ وە توانای دۆزینەوەی هەر ئامانجێکی هەیە کە ڕووبەرەکەی لە 30 سانتی مەتر زیاتر بێت .

سیستمەکە بەشێوەیەکی خۆکار چارەسەری دۆزینەوەی دووری ئامانج و ئاراستە و خێرایی با دەکات و تۆپی تانکەکەی لەگەڵ ڕێکدەکاتەوە .

جگە لەمانە چەندین جۆری تری کامێرای بینینی گەرمایی و تیشکی ژێر سوور و سۆناری تێدایە و چەند کامێرایەکی تایبەت لەسەر بورجی تانکەکە جێگرکراون کە توانای بینینی 360 پلەی دەوری تانکەکە دەبەخشێتە فەرماندەی تانکەکە .

ئەلبوومی وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]