تیشکدانەوەی بەربڵاوی ئاسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

تیشکدانەوەی بەربڵاوی ئاسمان ،بڵاوکەرەوەی تیشکی خۆرە کە دەگاتە سەر ڕووی زەوی دوای ئەوەی لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆرەوە بە هۆی تۆزە گەردیلەییەکان لە کەش و هەوادا بڵاو بووبێتەوە. هەروەها پێی دەوترێت تیشکدانەوەی ئاسمان یان بڵاوبوونەوەی ڕووناکی ئاسمان، یان تەنیا ڕووناکی ئاسمان، پرۆسەیەکی سروشتیە بۆ گۆڕینی ڕەنگەکانی ئاسمان . نزیکەی ٢٣ ٪ ی تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر لە کەش بڵاو دەبێتەوە ؛ لەم بڕە ( تیشکدانەوەی خۆر ) نزیکەی دوو لەسەر سێی لەکۆتاییدا دەگاتە ڕووی زەوی کە وەک تیشکی فۆتۆن بڵاودەبنەوە .

پرۆسەکانی پەرش و بڵاوبوونەوەی تیشکەکان لە کەش و هەوادا بڵاودەبنەوە، پەرتبوونی ڕاستەوانیە؛ بێ بەربەستن ، واتە دەکرێت فۆتۆنێکی ڕووناکی لە ڕێڕەوی خۆی لابدریت بەبێ ئەوەی هەڵمژین و گۆڕینی درێژی شەپۆل ڕووبدات.

لەژێر ئاسمانی بەرەبەیاندا وە لەژێر ئاسمانی بوومەڵێڵی ئێواراندا ئەو ڕووناکیەی کە هەیە هیچ تیشکێکی هی راستەوخۆی خۆر نیە و هەموو ڕووناکییەک لە تیشکی ڕووناکی ئاسمانەوە دێت.

ڕەنگ[دەستکاری]

بەرەبەیان لە دارستاندا.

تەوشکی زەوی ڕوناکی شەپۆلە کورتەکان بە کارامەتر لە شەپۆلە درێژەکان بڵاو دەکاتەوە. بۆیە ئاسمان شینە چونکە شەپۆڵە کورتەکان ڕەنگی شین دەنوێنن ، بەڵام شەپۆڵە درێژەکان ڕەنگی سوور یان سەوز دەنوێنن.بۆیە ئەو ئەنجامەی کە کاتێک لە دوور لە تیشکی خۆرەتاوی ڕووداوی ڕاستەوخۆ سەیری ئاسمان دەکرێت ، چاوی مرۆڤ هەست بە شینبوونی ئاسمان دەکات[١] . ڕەنگی هەستپێکراو هاوشێوەی ئەوەیە کە بە شینێکی مۆنوکرۆماتیکی پێشکەش کراوە (بە درێژی شەپۆل ٤٧٦-٤٧٤ نانۆمەتر) تێکەڵ بە ڕووناکی سپی، واتا تیشکێکی شینی نەپێوراو تەفسیری ڕەنگی شین لای ڕایلی ساڵی ١٨٧١ نموونەیەکی بەناوبانگی جێبەجێکردنی شیکردنەوەی ڕەهەندییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە فیزیادا ؛ (سەیری شێوەی سەرەوە بکە).

پەرش و بڵاوبوون و هەڵئاوسان هۆکاری سەرەکین بۆ کەمبوونەوەی تیشکی خۆر بە کەش و هەواوە . پەرش و بڵاوبوونەوە وەک هاوکێشەیەکی ڕێژەی بەردەوام وایە (لە کاتی شکاندنەوەی تیشکەکان لە تەوشک). کاتێک ئەم ڕێژە لە نزیکەی یەک لەسەر دەی کەمترە ، پەرتبوونی ڕایلی ڕوودەدات[٢] . (لەم حاڵەتەدا، هاوکۆلکەی پەرشوبڵاو بە پێچەوانەی هێزی چوارەمی درێژی شەپۆلەکە دەگۆڕدریت. لە ڕێژەی گەورەتر بڵاوبونەوەی پەرش و بڵاو بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر دەگۆڕدرێ، وەک ئەوەی بۆ تەنە کەرکەلەکان باس کراوە لە لایەن تیۆری میا.) یاساکانی ئەندازەیی ئۆپتیک دەست پێدەکات بۆ کارپێکردن بە ڕێژەی بەرزتر.

ڕۆژانە لە هەر شوێنێکی جیهانیدا کە خۆر هەڵدێت یان خۆر ئاوا دەبێت، زۆربەی تیشکی خۆری بینراو بە شێوەیەکی لێکەوتەیی دەگات بە ڕووی زەویدا. لێرەدا ڕێڕەوی تیشکی خۆر بەناو کەش و هەوادا هەڵدەواسرێ بەو شێوەیەی کە زۆربەی ڕووناکی شین یان سەوز لە ئاسماندا دەبینرێت. هەروەها ئەم دیاردەیەی شکاندنەوە وا دەکات تیشکی خۆر بەر هەورەکان بکەوێت بەتایبەتی لەکاتی بوومەڵێڵ و هەنگۆر کە وادەکات هەورەکان بەڕەنگی پڕتەقاڵی یەکی تۆخ یان ڕەنگاوڕەنگ ببینین کە لە کاتی تەماشاکردنی خۆر ئاوابوون یان خۆرهەڵاتندا دەیبینێت [٣].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://academic.eb.com/
  2. ^ http://www.patarnott.com/atms749/pdf/blueSkyHumanResponse.pdf
  3. ^ https://application.wiley-vch.de/books/sample/3527403205_c01.pdf