تۆپ (یاری)
ڕواڵەت
تۆپ یان گۆگ یان تال کەرەستەیەکە لە یارییە وەرزشییەکان بەکاردەھێنرێت بۆ یاریکردن لە نێوان دوو تیپ یان دوو کۆمەڵەوە، تۆپ لە یاری بۆ یاری یاسای یاریکردنی دەگۆڕدرێت و ھەروەھا تۆپی یاری لە یارییەک بۆیارییەکی تری وەرزشی لە ڕووی کێش و قەبارەوە لە گۆڕانکاریدایە.
یاساکانی بەکارھێنانی تۆپ
[دەستکاری]- لە تۆپی پێ : تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بەدەست بگرێت ئەویش تەنیا لە ناوچەکەی خۆی ، وە تۆپ بەکاردێت بۆ گۆل تۆمارکردن لە تیپ ی بەرامبەر
- لە تۆپی باسکە : لەم یارییەدا ھەموو یاریزانان دەتوانن تۆپ بەدەست بگرن بەڵام ناتوانن بە پێ یاری پێبکەن وە لەم یاریە تۆپ بەکاردێت بۆ خاڵ تۆمارکردن لە سەبەتەی تیپی بەرامبەر
- لە بالە : لەم یارییەدا ھەموو یاریزانان دەتوانن تۆپ بە قاچ و دەست بەکاربھێنن بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن بەڵام نابێ تیپ لە سێ جار زۆرتر تۆپ لەناوچەی یاریگای خۆی یاری پێ بکات
- لە تۆپی دەست : لەم یارییەشدا تۆپ بەدەست یاری پێ دەکرێت وە نابێ بە قاچ یاری پێ بکرێت وە بۆ مەبەستی گۆل کردن بەکاردێت
- لە تێنس : لەم یارییەشدا تۆپ بۆ مەبەستی خاڵ تۆمارکردن بەکاردێت ، کاتێ یاریزانەکە بە دارەکەی تۆپەکە بۆ ناوچەی یاریگای یاریزانەکەی تر ھەڵداوێت
- لە گۆڵف : لەم یارییەدا تۆپ بەکاردێت بۆ خاڵ تۆمارکردن کە وەرزشکارەکە تۆپەکە بەدارەکە ھەڵدەدات بۆ ئەوەی تۆپەکە بخاتە خاڵی مەبەست
- لە بلیارد :تۆپ بەکاردێت بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن دوای ھاوێشتنی تۆپە سپیەکە لەلایەن یاریزانەکە بەھۆی دارەوە بۆ ئەو مەبەستەی بەتۆپێکی تر بکەوێت و بچێتە خاڵی مەبەست
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆپ (یاری) تێدایە. |