تۆماس ئەنگستن واتسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانا واتسۆن لە١٨ی ١ی ١٨٥٤ لە دایک بووە ، ئەم زانایە یاریدەدەری زانا ئەلێکسەندەر گراھام بێڵ بوو ، بە تایبەتی لە دروست کردنی تەلەفوندا لە ساڵێ ١٨٧٦ . ئەو زۆر ناوەکەی ناودار ببو چونکە یەکەم کەس ناوی بھێنرێت لە ڕێگەی تەلەفونەوە کاتێک زانا بێڵ بە تەلەفون پێی ووت " بەڕێز واتسۆن ، وەرە بۆ ئێرە ، ئەمەوێ بتبینم " ئەمانە بریتی بوون لەو ووشانەی کە زانا بێڵ بۆ یەکەم جار لە کاتی تەواوبوونی دروست کردنی تەلەفوندا بەکاری ھێناوە ، بە پێی دەفەتەرەکەی بێڵ ، بەڵام ھەندێ کەس دەڵێن وتوویەتی " بەڕێز واتسۆن ، وەرە بۆ ئێرە ، تۆم پێویستە " لەو فلیمەدا وتراوە کە بۆ تاقیگەی زانا بێڵ دروست کرا .