تووکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ھەورەکانی ستراتوس. ھەورەکانی ستراتوس زۆر جار دەبنە ھۆی بارینی تووکە.

تووکە (ھەروەھا: تووکەتووک، خناف یان خناو) بارینی نرم و ھێدیی بارانە کە لە دڵۆپی تراوی ئاو پێکھاتووە و لە باران وردەترە و بەگشتی تیرەیان لە ٠/٥ مم بچووکترە. تووکە بە شێوەی ئاسایی لە ڕێگای ھەورەکانی ستراتۆکومولوس و ھەورەکانی ستراتوسەوە دروست دەبێت. ڕێژەی بارین بە ھۆی تووکەوە لە سەر زەوی، لە ڕۆژێدا میلیمەترێک یان کەمتر لە میلیمەترێکە. لەبەر قەبارەی بچووکی دڵۆپەکانی تووکە، زۆر جاران بەشی زۆری تووکە بەر لە گەییشتن سەر ڕووی زەوی دەبێتە ھەڵم، ھەر بۆیە دوور نییە لە لایەن ڕوانەرەکانی سەر زەوی بەدی نەکرێ. کۆدی مێتاری تووکە DZە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • "drizzle." Encyclopædia Britannica Ultimate Reference Suite. Chicago: Encyclopædia Britannica, 2011.

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]