تریگلیسێرد
تریگلیسێرد (بە ئینگلیزی: Triglyceride) بریتییە لە ئەستەر ئەمیش پێکھاتووە لە گلیسرۆڵ و سێ ترشی چەوری بۆیە پێدەوترێت تریگلیسێرد پێکھاتووە لە (تری- لەگەڵ گلیسێرد).[١] تریگلیسێرد پێکھاتەی سەرەکی چەوری لەشن لە مرۆڤ و بڕبڕەدارکانی تر، ھەروەھا ڕۆنی ڕوەکی.[٢] ئەوانیش لە خوێندا ئامادەن بۆ چالاککردنی گواستنەوەی دوو ئاڕاستەیی چەوری خوێن لە جگەرەوە، و پێکھێنەری سەرەکین لە چەوری ژێر پێست.[٣] زۆر جۆری تریگلیسێرد ھەیە. بەتایبەتی جۆرەکانی چەوری تێر و ناتێر. لە چەوری تێر گرووپی C=C کەمە. لە چەوری ناتێر C=C یەک یان زیاتریان ھەیە. لە چەوری ناتێر خاڵی توانەوە کەمترە بەراورد بە چەوری تێر: لە ئەنجامدا، زۆر جار لە پلەی گەرمی ژورێکدا شلە.
پێکھاتەی کیمیایی
[دەستکاری]تریگلیسێرد پێکھاتووە لە سێ ئەستەر و لە گلیسرۆڵێک کە بەستراوەتەوە بە سێ گەردیلەی ترشی چەورییەوە. ئەلکھول گرووپی ھایدرۆکسیل (HO–) ھەیە. ترشی ئەندامی گرووپی کاربۆکسیل (–COOH) ھەیە. کھول و ترشی ئەندامی پەیوەستن بە پێکھێنانی ئەستەر. گەردیلەی گلیسرۆڵ سێ گرووپی ھایدرۆکسیلی (OH–) ھەیە و ھەریەک لە ترشی چەوری گرووپی کاربۆکسیل (–COOH) ھەیە. لە تریگلیسێرد، گرووپە ھایدرۆکسیلەکانی گلیسرۆڵ پەیوەست دەبن بە گرووپەکانی کاربۆکسیل لە ترشی چەوری بۆ پێکھێنانی بەندی ئەستەر. HOCH2CH(OH)CH2OH + RCO2H + R′CO2H + R″CO2H → RCO2CH2CH(O2CR′)CH2CO2R″ + 3H2O
چیرالیتی
[دەستکاری]ئەگەر زنجیرەی یەکەم و سێیەم ئاڕ و ئاڕ جیاواز بن، ئەوا گەردیلەی کاربۆنی ناوەندیی سەنتەرێکی چیرالە و لە ئەنجامدا تریگلیسێرد چیرالە.[٤]
مێتابۆلیزم
[دەستکاری]ڕۆڵی لە نەخۆشیدا
[دەستکاری]بەکارھێنانی پیشەسازی
[دەستکاری]پەڵە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Nomenclature of Lipids». IUPAC-IUB Commission on Biochemical Nomenclature (CBN). لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Nelson، D. L.؛ Cox، M. M. (2000). Lehninger, Principles of Biochemistry (چاپی 3rd). New York: Worth Publishing. ژپنک ١-٥٧٢٥٩-١٥٣-٦.
- ^ Lampe، M. A.؛ Burlingame، A. L.؛ Whitney، J.؛ Williams، M. L.؛ Brown، B. E.؛ Roitman، E.؛ Elias، M. (١٩٨٣). «Human stratum corneum lipids: characterization and regional variations». J. Lipid Res. ٢٤ (2): ١٢٠–١٣٠. PMID ٦٨٣٣٨٨٩.
- ^ Lok، C.M.؛ Ward، J.P.؛ van Dorp، D.A. (١٩٧٦). «The synthesis of Chiral Glycerides starting from D- and L-serine». Chemistry and Physics of Lipids. ١٦ (2): ١١٥–١٢٢. doi:١٠.١٠١٦/٠٠٠٩-٣٠٨٤(٧٦)٩٠٠٠٣-٧. PMID ١٢٦٩٠٦٥.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تریگلیسێرد تێدایە. |