ترۆپکی شا ئێدوارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 54°17′00″S 36°30′00″W / 54.28333°S 36.50000°W / -54.28333; -36.50000

نیمچە دورگەی ساچر و قیلۆچی شا ئێدوارد و گریتفیگن

ترۆپکی شا ئێدوارد (بە ئینگلیزی: King Edward Point) دەناسرێتەوە بە کورتکراوەی KEP بریتیە لە پایتەختی جۆرجیای باشوور و دورگەکانی ساندویچی خواروو، قیلۆچێکە کە شۆستە و لەنگەرگای دەریایی ھەیە دەکەوێتە پۆتانی 54°17′S 36°30′W / 54.283°S 36.500°W / -54.283; -36.500 لە کەنداوی کەمبەرلاندی خۆڕھەڵات. لەم کەندەڵانە پێشتر ڕاوی نەھەنگیان دەکرد.

مێژوو[دەستکاری]

ناوچەکە لەکاتی پشکنین و گەڕانی جەمسەری باشووری زەوی دۆزرایەوە لەلایەن گەریدە و دۆزەرەوەی سوێدی (ئۆتۆ نۆردنسکیۆلد)(١٩٠١–١٩٠٤)لە ساڵی ١٩٠٦بەناوی شا ئێدوارد پاشای حەوتەمی شانشینەیەکگرتوەکانەوە نرا.

لەوساتەوە ئەم ترۆپکە وەکو شوێنی نیشتەجێبوونی دادوەری دورگەکە ناسێنرا کەسەر بە بەریتانیا بوو.

لە١٩٢٥بەریتانیا تاقیگەیەکی دەریایی دامەزراند وەک بەشێک لەدامەزراوەیی «دیسکەڤەری» لە ١٩٥٠ کارگێری ناوچەکە خرایەسەر ھەرێمی دورگەکانی فۆکلاند.

لە ١٩٨٢ تیپێکی زەویناسی جەمسەری باشوور لەم خاڵە نیشتەجێبوون سوودیان لێ بینی بۆ توێژینەوەکانیان.

لەسەرەتای جەنگی فۆکلاند لە ٣ئرپریلی ١٩٨٢ھێزەکانی ئەرژەنتین دەستیان بەسەر دورگەکە و خاڵەکەدا گرت و وێستگەکە داخرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت لەلایەن ھێزەدەریاییەکانی بەریتانیا بەرپەرچیان درایەوە و وێستگەکە بۆ شانشینەیەکگرتوەکانەوە بەریتانیا گەرایەوە.

لەدوای ساڵی ١٩٩١بنکەیەکی بچوکی سەربازی و خالێکی پشکنین و گومرگی دەریایی بەریتانیای لێیە.

لە ٢٢مارسی ٢٠٠١وێستگەکە بەنوێیەتی کرایەوە بۆ توێژینەوە و لێکۆلینەوەکانی جەمسەری باشوور (GSGSSI). کە زۆرینەی باڵاخانە کۆنەکانی دارمان و بەنوێیەتی دروستیان کردەوە جگە لە باڵاخانەی «دیسکەڤەری (١٩٢٥)لەگەڵ «بەندیخانەی کۆن»(١٩١٢).

لەکاتی ئێستادا[دەستکاری]

وێستگەکە لە ٢٠١١دا

لەکاتی ئێستادا نۆ کارمەندی زەویناسی و ڕوپێوی جەمسەری باشوور لەوێستگەکەن لەوەرزی زستاندا بەڵام کارمەندەکان دەبن بە ھەژدە کارمەند لەوەرزی ھاویندا. دوو لەبەرپرسەکانی وێستگەکە بە منداڵ و خێزانەوە لەوێ دەژین بۆ ماوەی تەنھا سێ مانگی وەرزی ڕاوشکاری.

زۆرجاران وێستگەکە بۆ مەرامی سیاسیش بەکارھاتووە، کەوەک خاڵێکی چاودێری دادەنرێت بۆ ڕوانینی سنورەکانی ئەرژەنتین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا»، ویکیپیدیای ئینگلیزی.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]