ترشی لاواز
ڕواڵەت
ترشی لاواز یان ترشی بێھێز (بە ئینگلیزی: Weak acid) ترشێکە، کەمێک ئایۆنی ھایدرۆجین بەرھەم دەھێنێت، لە ئاوەگیراوەکەیدا. ترشی لاواز ماددەیەکی کیمیایی ترشە کە لە گیراوەی ئاودا بە تەواوی جیا نابێتەوە (دابەش نابێت بۆ ئایۆن). ئەمەش واتە ھەموو ئایۆنە ھایدرۆجینییەکانی ناداتە ناو ئاوەکە. ترشە لاوازەکان بە شێوەیەکی گشتی pH یان لە نێوان ٣ و ٦ دایە.
ترشی ئەسیک (CH3COOH) و ترشی ئۆکسالیک (H2C2O4) نموونەی ترشە لاوازەکانن. ئەگەر ترشێک بە HA نیشان بدرێت، ئەوا ھاوسەنگییەک ھەیە لە نێوان ئەو گەردانەی کە دابەش بوون (ئایۆن کراون)، و ئەو گەردانەی کە:
بەگشتی تا Ka گەورەتر بێت ترشەکە بەھێزتر دەبێت، لەکاتێکدا Kaی بچووکتر ئاماژەیە بۆ ترشێکی تاڕادەیەک لاوازتر. ترشە لاوازەکان بەھای Ka یان کەمتر دەبێت لە ١، لەکاتێکدا ترشە بەھێزەکان بەھای Ka یان زیاتر دەبێت لە ١.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Weak acid»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤.
- پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
ئەم کیمیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |