ئەحمەد میرە
ئەحمەد میرە
ئەحمەد میرە | |
---|---|
لەدایکبوون | 1975 کوردستان سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ڕۆژنامەنووس ، مامۆستای زانکۆ |
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | www.lvinpress.com |
ئەحمەد میرە یەکێکە لە دیارترین ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکانی کورد ، لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا
ئەحمەد میرە لەو تیمە ڕۆژنامەنووسییەیە کە ستایلی ڕۆژنامەنووسی کوردیان لە ڕۆژنامەنووسی حیزبییەوە گۆڕی بۆ ڕۆژنامەنووسی ئازاد
ئەحمەد میرە خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەی گۆڤاری لڤین بوو کە لە ٢/١١/٢٠٠٢ گۆڤاری لڤینیان دامەزراند لە کوردستانی عێراق ، کە گۆڤارێکی ڕەخنەی سیاسی بوو بەربڵاوترین گۆڤاری ئەهلی و بێلایەن بوو لە باشوری کوردستاندا وە پڕفرۆشترین گۆڤار بووە لە سەر ئاستی عێراقدا
لەسەر بڵاوکردنەوەی گۆڤاری لڤین ئەحمەد میرە و ستافەکەی چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە لە لایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشوری کوردستانەوە
دوای چەندین هەڕەشە دوو ئەندامانی گۆڤارەکە تیرۆرکران بە ناوەکانی ( سۆرانی مەمە حەمە کە لەبەرواری ٢١/٧/٢٠٠٨ شەهیدکرا ) ،( عەبدول ستار کە لەبەرواری ٥/٣/٢٠٠٨ شەهیدکرا )
خودی ( ئەحمەد میرە )ش چەندین جار هەڕەشی کوشتنی لێکراوە و دەیان جار زیندانی کراوە لە زیندانی هێزە سیاسیەکانی کوردستاندا ، دیاترینیان زیندانی لە ١٧/٤/٢٠٠٧ بوو کە لە زیندانی ئینفرادی بووە و دواتر ئازادکراوە
لە پاڵ کاری ڕۆژنامەنووسیدا ئەحمەد میرە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و مامۆستایە لە زانکۆی هەڵەبجە و یەکێکە لە مامۆستا دیارەکانی ئەو زانکۆیە
سەڕەڕای بڕوانامەی دکتۆراکەی ئەحەمەد میرە چەندین کۆرسی ڕۆژنامەنووسی لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان وەرگرتوە لە وانە ( irex ,IWPR , MDI ..چەندینی تر )
ئەحمەد میرە خۆی ڕاهێنەری ڕۆژنامەوانیە لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵاتیش ، سەدان کۆرسی ڕۆژنامەنوسی و ڕاهێنان ئەنجامداوە
ئەحمەد میرە یەکێک بووە لە دیارترین جەمسەرانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکان لە کوردستانی عێراقدا
لە ساڵی ٢٠١٢ دا بە بانگێهێشتێکی فەرمی لە لایەن پەرلەمانی سویدەوە ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین و شوان محەمد سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئاوێنە دەچنە سوید بە نوێنەرایەتی میدیای ئازاد لە کوردستان
ئەحەمە میرە نووسەری کتێبیشە و چەندین کتێبی هەیە لەسەر ئازادی ڕۆژنامەنووسی و کەلتوور و ئەدەبیات