جامی شای ئیسپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

 

جامی شای ئیسپانیا
شیاو بۆخوولی ئەورووپا
جامی سوپەری ئیسپانیا

پاڵەوانیەتی ئیسپانیا – جامی پاشای خاوەن شکۆ،[ئ] زیاتر ناسراوە بە جامی شای ئیسپانیا (کۆپا دێل رەیی)[ا] یان بە سادەیی لا کۆپا[ب] وە پێشتر ناودەبرا بە جامی گشتی ھەتا ساڵی (١٩٧٦)، بریتییە لە پاڵاوانێتیەکی پێشبڕکێی تۆپی پێ لەنێوان یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ڕێکخراوە و بەڕێوە دەبرێ لەلایەن فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.

پێشبڕکێکە لە ساڵی ١٩٠٣ دامەزراوە و بەمەش بووە بە کۆنترین پێشبڕکێی تۆپی پێی ئیسپانیا کە لە ئاستێکی نەتەوەییدا یاریی کردووە، جامەکە بە یەکێک لە بەناوبانگترین و باوترین جامی نەتەوەیی لە جیھاندا دادەنرێت براوەکانی جامی شا کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشت بە خولی ئەورووپا ی ساڵی داھاتوو.

یانەی بارسێلۆنا یەکێکە لە سەرکەوتوترین یانەی بەشداربووی خولەکە توانیویەتی ٣١ جار جامەکە بەدەست بھێنێت، کە کۆتا نازناویان بەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو لە یاریی کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا بوو، لە یاریگای لا کارتوخا. پاش ئەویش دووەم سەرکەوتوترین یانە بریتییە لە ئەتلەتیک بیلباو بە بردنەوەی ٢٣ نازناو، ھەروەھا سێیەم یانەش بریتییە لە ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی ١٩ نازناو.

سەرچاوەکان

[١]

 

  1. ^ "Larojadirecta "(Spanish soccer representative organization)..."".

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:Football in Spainداڕێژە:Football in Spain
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found