وتووێژ:ڕۆژی جیھانیی ژنان
Jump to navigation
Jump to search
هاوڕێیان، ژنان یان ئافرەتان؟ پێم وایە ئافرەتان درووستترە، چوونکە گشتگیرترە. --◂ برووسک وتووێژ▸ ٢٣:٤٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
- وشەی کوردی لادەبەن، وشەی بێ ڕەگ و ڕیشەی لە جیات دادەنێن. من ھەر قسەیەکی دەیکەم ھەموو بە خۆیان دەگرن، ناڕاحەت دەبن و دەتۆرێن. نا کاکە گیان خەتای تۆ نییە و منیش لەگەڵ تۆم نییە! خەتای ئەم خائینانەیە زمانی کوردییان بەم دەردە بردووە. وایان لە خەڵک کردووە دەڵێن دەریا و زەریا فەرقی ھەیە. یان دەنا ھەسارە و ئەستێرە!
- نازانم کێبەرکێ لەگەڵ کێ دەکەن؟ لەگەڵ شێوەزارەکانی تری کوردی؟ لەگەڵ کرمانجی؟ کە بڵێن ئێوە چون دەڵێن ژن ئێمە دەبێ شتێکی تر بڵێین. لە جیات یەکگرتوویی بەرەو پەڕژ و بڵاوی دەڕۆن. ھەر دەڵێی بە ئەنقەست ئەم کارە دەکەن.
- وشەی ژن وشەیەکی زۆر کۆنە. لە ھەموو شێوەزارەکانی کوردیدا باوە. لە کرمانجی ژن، کەڵھوڕی و فەیلی ژن، لەکی ژەن، ھەورامی ژەنی، ئێمەش ھەر ژن. دەی بۆ دەبێ بیگۆڕین؟
- وشەی ئافرەت وشەیەکی لە تورکی یان تورکمانی وەرگیراوە: ئاڤرەت. ئەوانیش لە عەرەبیان وەرگرتووە لە وشەی عەورەت (عورة). جا بۆ بە ژن دەڵێن؟ عەورەت شتێکە پیاو دەیشارێتەوە و ژنیش ھەر وا.
- وشەی کوردی لا دەبەن وشەی بیانی لە جیات دادەنێن. دەستوچاویان خۆش بێ بەڕاستی ئەم خزمەتەی ئەمانە بە زمانی کوردی دەکەن ھیچ دوژمنێک نایکا.--چالاک وتووێژ ٠٩:٤٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)