وتووێژی داڕێژە:زانیاریدانی کەسایەتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak: سڵاو مام چالاک، ئەم داڕێژەیە هەڵەی تێدایە، لە جێگای شوێنی لەدایکبوون دەنوسرێت شوێنی گۆڕ!. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٢:٤١، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. کوا لە کوێ وایە؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەک ئەمە لەداڕێژەکە کەپڕکراوەتەوە شوێنی لەدایکبوون نوسراوە بەس لەوتارەکە نوسراوە شوێنی گۆڕ !. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٤:٠٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باش وایە لە جیاتی (شوێنی لە دایک بوون) بنووسن زاگە یان زێد. هەرچەن زێد قسەی لە سەرە و زاگە باشترە. Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار چاک کرا.
کاک ژیان ئەگەر ئێمە بۆ «شوێنی لەدایکبوون» یەک وشە (زاگە) بەکاربھێنین دەبێ بۆ «شوێنی مردن»یش یەک وشە بەکاربھێنین. وشەی وات پێ شک دێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٤، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڕوا ناکەم کەسێک هەبێت لەباشوور بزانێت "زاگە" واتای چییە. بۆخۆم دانیشتم بیرێکی باشم لێ کردەوە ئینجا تێگەیشتم. مەبەستتان زایین + گە ـیە، وانییە؟--برووسک (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە یانی شوێنی زان (زایین). لای ئێمەش زۆر باو نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەس من زۆر بەدڵمە، دەستتان خۆش بێت، زمانیش وەها پێش دەکەوێت --برووسک (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ شوێنی مردن، وشەیەکم نەدۆزییەوە، هەرچەن لەوانەیە لە داهاتوودا شتێکی باشمان دۆزییەوە کە ئێستا پەردەژ نابێ!

لە جیاتی دەستەواژەی (ناسراوە بە هۆی) ، بنووسین ناوبانگ چۆنە؟ پێم وابێ واتاکە پڕ دەکاتەوە.Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو دەستکارییە تەواوە کاکە Aminijian، ناوبانگ جوانترە. بۆ شوێنی مردن ناکرێت "جێ نزرگە" دابنێین؟--برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]