دەرھەستکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) |
ب بۆت چاکسازی: ro:Abstracție |
||
ھێڵی ٥٧: | ھێڵی ٥٧: | ||
[[pl:Abstrakcja (filozofia)]] |
[[pl:Abstrakcja (filozofia)]] |
||
[[pt:Abstração]] |
[[pt:Abstração]] |
||
[[ro: |
[[ro:Abstracție]] |
||
[[ru:Абстракция]] |
[[ru:Абстракция]] |
||
[[sh:Apstrakcija]] |
[[sh:Apstrakcija]] |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٢٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠
دەرھەستکاری یان ڕازبەرکاری بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی بەگشتیکردن. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو زانیارییانەی کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری تۆپ، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.
دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.
چەند نموونەیەک
- زۆر شتی جیاواز دەکرێت سوور بن. ھەروەھا، زۆر شت لەسەر تەختایییەکەوە دانیشتوون (وەک ئەوەی وێنەی A). تایبەتمەندیی سووری و پەیوەندیی لەسەر-دانیشتن، ھەر کامەیان، جۆرێک لە دەرھەستکارین بۆ ئەو شتانە.
- دەرھەستکاری دەتوانرێت لە چەندین ئاستدا بکرێت؛ وەکوو ئەمەی خوارەوە:
- (١) بڵاڤۆکێک
- (٢) ڕۆژنامەیەک
- (٣) ڕۆژنامەی کوردستان
- (٤) ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
- (٥) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
- (٦) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان ئەو جۆرەی کە کاتێک تازە کڕیبووم وا بوو (بۆ ئەوەی چەند ڕۆژ دواتر ئاگرم دا، وا ئاماژەی پێ دەکەم).