دەمارەخانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ta:நரம்பணு
Cat-a-lot: سڕینەوە لە پۆل:زیندەوەرزانی
ھێڵی ١٦: ھێڵی ١٦:
[[پۆل:خانە]]
[[پۆل:خانە]]



[[پۆل:زیندەوەرزانی]]


[[af:Neuron]]
[[af:Neuron]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٣٦، ٩ی شوباتی ٢٠١٣

دەمارە خانە (بەئینگلیزیی: Neuron)، یەکەی پێکهاتن و فەرمانی دەمارە کۆئەندامە.

پێکهاتە

دەمارە خانە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت:

  • لەشە خانە (Cell Body): کە ناووکی دەمارە خانە و هەموو ئەندامۆچکەکانی تێدایە.
  • لق و پۆپەکان (Denderites): دەرپەڕیوی خانەیین بە پەردە داپۆشراون لە لەشی خانەوە بە ئاستەی جیاواز درێژ دەبنەوە، هەروەها کارتێکەرەکان لەدەمارە خانەوە یان لە خانەی ترەوە وەردەگرن و دەیانگوازنەوە بە ئاراستەی لەشی خانەکە.
  • تەوەرە (Axon): کە ئاسایی دەرپەریوێکی خانەیی درێژە بە پەردە داپۆشراوە، دەمارە راگەیاندن بۆ دوور لە لەشی خانەکە دەگوازێتەوە لەسەر شێوەی راگەیاندنی کارەبایی کە ناو دەبرێت بە ئەرکی کار (Action Potential).

لەوانەیە دەمارە خانە تەنها یەک تەوەرەی هەبێت یان چەند تەوەرەی لقداری هەبێت کە بەچەند خانەی دیکە دەگەن، کۆتایی جەمسەری تەوەرە (Action terminal) لە لقەکان دێت کە ناو دەبرێن بە دەمارە کۆتاییەکان، کە ئەم کۆتاییانە بە دەمارە خانەی دیکەوە یان بە خانەی وەڵامدەرەوەی وەکوو ماسوولکە خانە یان رژێنە خانە دەگەن.

چینێکی چەوریی تەوەرەی زۆر لە دەمارە خانەکان دادەپۆشێت کە ناو دەبرێت بە بەرگی مایلینی. ئەم بەرگەش تەوەرە دادەبڕێت هەروەکو چۆن بەرگێکی لاستیکی تەلێکی کارەبایی دادەبڕێت، هەروەها گواستنەوەی ئەرکی کار بە درێژایی تەوەرەی دەمارە خانە خێراتر دەکات.