جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شەپۆلی ڕادیۆیی»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
[[پەڕگە:Atmospheric electromagnetic opacity.svg|چەپ|300px|وێنۆک|گواستنەوەی شەپۆلەکان لە مانگە دەستکردەکانەوە بۆ [[زەوی]] کە بەشێکیان پێکهاتوون لە [[شەپۆلی ڕادیۆیی]]]]
'''شەپۆلی ڕادیۆیی''' (بە [[ئینگلیزی]] : ''Radio Waves'') مەودایەکی بەرفراوان لە شەپۆلەکانی '''[[شەبەنگی کارۆموگناتیسی]]''' دەگرێتەوە. شەپۆلە ڕادیۆییەکان ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەگرێتەوە کە دریژترین درێژی شەپۆلیان هەیە یان ئەوانەی کە کەمترین لەرەلەریان هەیە ، لە نێوان هەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکاندا. شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە ڕاستیدا هەموو شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی کە درێژی شەپۆلەکەی گەورەتر بێت لە (٣٠سم) بێت. شەپۆلە ڕادیۆییەکان بەکاردێت بۆ پەخشکردنی نیشانە ڕادیۆییەکان و نیشانە تەلەفزیۆنییەکان.
 
درێژی شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە نێوان تیرەی [[تۆپی پێ|تۆپێکی پێ]] و درێژی یاریگایەکی تۆپی پێدا دەبێت. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە کە درێژی شەپۆلیان زۆرە دەتوانن با ئاسانی بە دەوری تەنەکاندا بگوازرێنەوە ، بۆیە بۆ ناردنی زانیاری بۆ شوێنە دوورەکان گونجاو دەبن. لە هەر وڵاتێکدا دەستەیەک پسپۆڕ ناوچەکانی یان پشتوێنەکانی درێژی شەپۆلەکان دیاری دەکەن کە ئێزگەکان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی [[ڕادیۆ|ڕادیۆیی]] و [[تەلەڤیزیۆن|تەلەڤیزیۆنیدا]] بەکاری بهێنین.<ref>کتێبی فیزیای پۆلی ١٢ی زانستی</ref>
 
تەنە زۆر دوورەکانی قوڵایی بۆشایی ئاسمان شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەکەن. لەبەر ئەوەی ئەم شەپۆلانە دەتوانن بەناو [[بەرگە هەوای زەوی|بەرگە هەوای زەویدا]] بڕۆن ، بۆیە زانایان هەوایی زۆر گەورە لەسەر [[زەوی]] بەکاردێنن بۆ وەرگرتنی ئەم شەپۆلانە ، ئەمەش یارمەتی زاناکان دەدات بۆ ئەوەی لە [[گەردوون]] تێبگەن.<ref>کتێبی فیزیای پۆلی ١٢ی زانستی</ref>
 
 
 
 
==سەرچاوە==
*http://en.wikipedia.org
*Holt : Modern Physics
 
 
==پەراوێزەکان==
{{reflist}}
 
{{شەبەنگی کارۆموگناتیسی}}

مێنۆی ڕێدۆزی