تایبەتمەندیی کیمیایی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
تایبەتمەندییە کیمیایییەکان بەو تایبەتمەندییانەی ماددە دەڵێن کە بە ھۆی کاردانەوەیەکی کیمیایییەوە (لە ماوەی کاردانەوەکە، یان دوایی) ئاشکرا دەبن. تایبەتمەندیی کیمیایی چۆنێتییەکە کە تەنیا گۆڕاندنی ناسنامەی کیمیاییی ماددەکە دەتوانێ دەری بخا و، بە سەیرکردن و دەست پیاھێنان خۆی ئاشکرا ناکا. [١] دەبێ پێکھاتەی ناوەکیی ماددەکە گەلێک کاری لەسەر بکرێ و بگۆڕدرێ، تا تایبەتمەندییە کیمیایییەکانی دەر بکەون و بتوانرێ تاوتوێ بکرێن. بۆ وێنە، ژەھراویبوون، ترش یا تفت بوون و، گڕگرتەنیبوون تایبەتمەندیی کیمیایین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ William L. Masterton, Cecile N. Hurley, "Chemistry: Principles and Reactions", 6th edition. Brooks/Cole Cengage Learning, 2009, p.13 (Google books)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تایبەتمەندیی کیمیایی تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |