تاھیر یاروەیسی
تاھێر یاروەیسی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٠ |
مەرگ | ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ژەنیاری تەموورە |
تاھێر یاروەیسی ناسراو بە وسا تاھێر (١٩٤٠ لە گاوارە - ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە کرماشان) مۆسیقازان و مامۆستای ئامێری تەموورە بوو. تاھێر یاروەیسی بەدوای تەمەنێک چالاکی لە بواری مۆسیقا بە تایبەت ئامێری تەموورە و مۆسیقای یارسان، لە کۆتاییەکانی تەمەنی تۆشت نەخۆشی بوو و بەدای ماوەیەک کە لە کۆمادا بوو، لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە نەخۆشخانەی بێستوونی شاری کرماشان کۆچی دواییی کرد.[١]
ژیان
[دەستکاری]تاھێر یاروەیسی لە ساڵی ١٩٤٠ لە بنەماڵەیەکی یارسان لە شاری گاوارە سەر بە شارستانی داڵاھۆی پارێزگای کرماشان لە دایک بوو. ژەنینی تەموورە لە تەمەنی دە ساڵی دەستیپێکرد و لە لای سەید وەلی حوسەینی خەریکی فێربوونی مەقامەکانی ئەم ئامێرە بوو، کە یەکەمین و کاریگەرترین مامۆستای بوو کە چوو بۆ لای و یەکێک لە گەورەترین ژەنیارەکانی تەموورە بووە. ھەروەھا لالۆ بەیرخان یەکێک دیکە لە مامۆستاکانی بوو کە یاروەیسی لە ھونەریان کەڵکی وەرگرت. تاھێر یاروەیسی جگە لە ژەنینی تەموورە، لە تاشین و درۆستکردنی ئەم ئامێرەش زۆر بەکار بوو و ئەم ھونەرە لە لای چەنگیز فەرمانی فێر بووبوو کە گەورەترین مامۆستای تەموورەتاشی لە کۆمەڵگای یارسان بوو. تاھێر یاروەیسی قوتابییەکانێکی زۆری پەروەردە کرد و ژیانی خۆی بۆ پەروەردەکاریی چڕین و ژەنینی تەموورە پێشکەش کردبوو و کەلامچڕەکان و ژەنیارانێکی زۆر لە ناوچەکانی جیاوازی کرماشان و تەنانەت شارەکانی دیکە وەکوو تاران پەروەردە کرد.[١]
فیستیڤاڵەکان
[دەستکاری]- فیستیڤاڵی فەرھەنگ و ھونەر، ١٩٧٥
- فیستیڤاڵی ئاوێنە و ئاواز، ١٩٩٤
- فیستیڤاڵی ھۆنراوە و وێژەی شاباد، ٢٠٠١
- فیستیڤاڵی قەسر شیرین، ٢٠٠١
- فیستیڤاڵی مۆسیقای شاباد، ٢٠٠١
- فیستیڤاڵی دابونەریتی تاران، ٢٠٠١
- فیستیڤاڵی سنە، ٢٠٠٢
- فیستیڤاڵی (ذکر و ذاکرین)ی مەشھەد، ٢٠٠٣
- فیستیڤاڵی تەموورەی سەحنە، ٢٠٠٣
- فیستیڤاڵی مۆسیقای مەقامیی کرمان، ٢٠٠٣
- فیستیڤاڵی مۆسیقای مەقامیی کرمان، ٢٠٠٤
- فیستیڤاڵی ڕامسەر، ٢٠٠٤
- فرھنگسرای نیاڤەرانی تاران، ٢٠٠٤
- فیستیڤاڵی مۆسیقای ئایینیی بەرلین لە ئەڵما، ٢٠٠١
- کۆنسێرت لە تاجیکستان، ٢٠٠٤
- ژەنینی مەقامەکانی کۆنینەی تەموورە لە کۆنفرانسی زمانی کرماشانی و ئیلامی، لە ھەولێری باشووری کوردستان، ٢٠٠٥
ئەلبووم
[دەستکاری]- مەجنوونی (مەقامە مەجلیسیەکانی تەموورە)