تاھیرە مافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاهێره مافی (بە ئینگلیزی  Tahereh Mafe )(١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨) لە دایک بووە.نووسەرێکی ئەمریکییە و دانیشتووی شاریسانتا مۆنیکای ویلایەتی کالیفۆرنیایە. بە نووسینی چیرۆکی خەیاڵی  ناسراوە.[١]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

تاهیرە مافی لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ لە شارۆچکەیەکی بچووکی ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت لەدایک بووە. بچووکترین منداڵی خێزانەکەیەتی و خاوەنی چوار برای گەورەیە.دایک و باوکی مافی کۆچبەری ئێرانن. لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لەباکووری کالیفۆرنیا کرد و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا ڕوویان لە ئۆرنج کاونتی کرد.تاهیرە مافی دەرچووی ئامادەیی زانکۆیە لە شاری ئیرڤین لەویلایەتی کالیفۆرنیا. دواتر لە زانکۆی سۆکا لە ئەمریکا لە شاری ئەلیسۆ ڤیێخۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەرچووە.دەتوانێت بە هەشت زمانی جیاواز قسەبکات. بۆ ماوەی وەرزێک لە کۆلێژ لە دەرەوەی وڵات لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا خوێندوویەتی. لەم گەشتەدا دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بە تەواوی فێری زمانی  ئیسپانیبێت.[٢]

پیشە[دەستکاری]

تاهیرە مافی ڕایگەیاندووە کە پێش نووسینی یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی  "Shatter me"پێنج دەستنووسی نووسیوە بۆ ئەوەی باشتر لەچۆنیەتی نووسینی کتێب تێبگات.فیلمی Shatter Me لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە، Unravel Me (لە ٥یشوباتی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە) و Ignite Me (لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە) بڵاوکرانەوە. مافی دوو ڕۆمانی هەیە کە لەگەڵ زنجیرەیShatter Me دەڕۆن، Destroy Me و Fracture Me  تاهیرە مافی Shatter Me لەلایەن کۆمپانیای 20th Century Fox بڵاوکڕدەوە.لە مانگی ئابی ٢٠١٦ مافی ڕۆمانێکی خەیاڵی پلە ناوەندی بڵاوکردەوە Furthermore کە باس لە کچێکی گەنج دەکات کە لەجیهانێکی ڕەنگ  جوان و سیحرێکی گەورەدا دەژی کە هیچی نییە.لە مانگی نیسانی ٢٠١٧ مافی ڕۆمانێکی دیکەی لە گەردوونی Shatter Me ڕاگەیاند کە بەدوای هەمان کاستی کارەکتەرەکاندا هات. قۆناغی یەکەم بە ناوی Restore Me کارەکتەرە سەرەکیەکان  بریتین لە  جولیەت فێرارس و وارنەر. فیلمی Restore Me لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.[٣]کتێبی داهاتووی مافی بە ناوی فراوانییەکی زۆرگەورەی دەریا لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، لە لیستی درێژدا بوو بۆ خەڵاتی نیشتمانی کتێب بۆ ئەدەبیاتی گەنجان بۆساڵی ٢٠١٨.

ژیانی تایبەت[دەستکاری]

تاهیرە مافی ئێستا لە شاری ئیرڤین لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێیە و لەوێ بەردەوامە لە نووسین.لە ساڵی ٢٠١٣ هاوسەرگیری لەگەڵنووسەر ڕانسۆم ڕیگز کرد. [٤]لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ مافی لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕایگەیاند کە دووگیان بووە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧کچێکی بە ناوی لەیلا لەدایک بووە.

کتێبەکانی[دەستکاری]

١-زنجیرەی Shatter Me

٢-پارچەکانی من Shatter me (٢٠١١)

٣-Unravel Me (٢٠١٣)

٤-ئیگنایت می (٢٠١٤)

٥-من بگەڕێنەرەوە (٢٠١٨)

٦-دیفای من (٢٠١٩)

٧-خەیاڵم بکە (٢٠٢٠)

٨-لەناوم ببە (٢٠١٢)

٩-شکاندنی من (٢٠١٣)

١٠-سێبەرم (٢٠١٩)

١١-ئاشکرام بکە (٢٠١٩)

١٢-باوەڕم پێ بکە (٢٠٢١)

تاهیرە مافی
تاهیرە مافی لە ٢٠١٨
لە دایک بوون ١٠ی تشرینی دووەمی١٩٨٨
تەمەن ٣٥
ڕەگەزنامە ئەمریکی بەرەگەز ئێرانی
منداڵ یەک

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tahereh Mafi", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-27, retrieved 2023-12-11
  2. ^ "Tahereh Mafi", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-27, retrieved 2023-12-11
  3. ^ "Tahereh Mafi", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-27, retrieved 2023-12-11
  4. ^ "Tahereh Mafi", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-08-27, retrieved 2023-12-11