بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاقیکردنەوەی بێڵکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

تاقیکردنەوی بێڵکۆ (بە ئینگلیزی: The Belko Experiment) فیلمێکی ترسناکی دەروونی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦ لە دەرھێنانی گرێگ مەکلین و لە نووسینی جەیمس گەنە ھەروەھا لەگەڵ پیتەر سەفران فیلمەکەی بەرھەمھێناوە. لەم فیلمەدا جۆن گالاگەر جونیۆر و تۆنی گۆڵدوین و ئادریا ئارجۆنا و جۆن سی مەکگینلی و مێلۆنی دیاز و جۆش برینەر و مایکڵ ڕوکەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە باس لە ھەشتا ئەمریکی دەکات کە لە دەرەوەی وڵات لە کۆمپانیایەک بە ناوی بێلکۆ ئیندستریز لە شاری بۆگۆتا لە کۆڵۆمبیا کاردەکەن. ڕۆژێک دوای ئەوەی دەگەنە شوێنی کارەکەیان، لەناو بیناکەدا قفڵ دەکرێن و دەنگێکی پڕ لە نھێنی ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر کارمەندەکان دەست بە کوشتنی یەکتر نەکەن، ئەوا خۆیان دەکوژرێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]