بەڵێ بۆ ئیسلام، نەخێر بۆ حیزبی ئیسلامی
بەڵێ بۆ ئیسلام، نەخێر بۆ حیزبی ئیسلامی دروشمێک بوو کە مەلای موسڵمانی ئەندەنوسیایی نورچۆلیش مەجید لە وتارەکەیدا لە پارکێکی جاکارتا، لە ساڵی ١٩٧٠ دایهێنابوو.[١][٢] زۆری نەخایاند ئەو دروشمە بوو بە قسەیەکی گرنگ لە ئەندەنوسیا کە یارمەتیدەر بوو لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیاسەتمەدارانەی کە ئیسلام بەکاردەهێنا بۆ دەستکاریکردنی دەنگدەرانی موسڵمان بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدەن.[٣][٤]
مێژوو
[دەستکاری]لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا پارتە ئیسلامییەکان لە ئەندەنوسیا پڕوپاگەندەی ئەو بۆچوونەیان دەکرد کە موسڵمانان دەبێ تەنیا دەنگ بە پارتە ئیسلامییەکان بدەن نەک لایەنە عەلمانیەکان. هەر لەبەر ئەم پاشخانە بوو کە زانای دیاری موسڵمان نورچۆلیش مەجید لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دروشمی "بەڵێ بۆ ئیسلام، نەخێر بۆ حیزبی ئیسلامی"ی دەستپێکرد بۆ ئەوەی ئیسلام بە سیاسی نەکات و وەک ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی بەکاریبهێنێت. ئەو دروشمە زۆر بەناوبانگ بوو و دواجار دەنگدەرانی موسڵمان توانیان ئایینەکەیان لە ئاراستەی سیاسی خۆیان جیابکەنەوە. لەو کاتەوە موسڵمانان لە ئەندەنوسیا ئاسوودەتر بوون لە هەڵبژاردنی حزبە عەلمانیەکان.[٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ * «THE SATURDAY PROFILE; An Islamic Scholar's Lifelong Lesson: Tolerance - The New York Times». nytimes.com. ١٦ی ئازاری ٢٠٠٢. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Bhagaskoro، Ahmad (٢٨ی ئابی ٢٠١٨). «"Islam Yes, Partai Islam No" Cak Nur Masih Relevan». voaindonesia.com (بە ئیندۆنیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Nader Hashemi, Islam, secularism, and liberal democracy (Oxford University Press, USA, March 11, 2009) p. 163
- ^ Correspondents، IPS (٣٠ی ئازاری ٢٠٠٤). «POLITICS-INDONESIA: Islamic Parties Woo Votes, But Chances Poor». Inter Press Service. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ Correspondents، IPS (٣٠ی ئازاری ٢٠٠٤). «POLITICS-INDONESIA: Islamic Parties Woo Votes, But Chances Poor». Inter Press Service. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی)