بەکارھێنەر:Tessla/وتاری هەڵبژێردراوی بەکارهێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافیاکە، پۆلیسەکە، شەیتانەکە (بە کۆری: 악인전) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی کۆریای باشوورە، لە ساڵی ٢٠١٩ لە دەرھێنانی لی وۆن تای بڵاوکرایەوە. لەم فیلمەدا "ما دۆنگ سیۆک، کیم مو یۆل، کیم سونگ کیو" ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. گێڕانەوەکە لە بازنەی سێ کەسایەتییەکە دەسوڕێتەوە: بکوژێکی زنجیرەیی، و مافیایەکی گەورە، و پۆلیسێکی بەھێز، پۆلیسەکە و مافیاکە ھێزەکەیان یەکدەخەن و دەبنە تیمێک بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەرووی بکوژەکە ببنەوە و بیگرن. فیلمەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ لە کۆریای باشوور بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، ھەروەھا لە بەشی "نیشانەکانی نیوەشەو" لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩ و ھەروەھا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەنتازیا ٢٠١٩ نمایشکرا.
خوێندنەوەی زیاتر...