بەکارھێنەر:Épine/script-redlinks

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەکارھێنەر:Épine/script-redlinks.js ئامرازێکە بۆ لابردنی ھەموو سووربەستەرەکانی ناو ئەو وتارانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر بەستەری سووریان تێدا بەکارھاتووە. بەستەرە سوورەکان کاتێک دروست دەبن کە بەستەر بۆ پەڕەیەک دەدرێت کە لە ویکیپیدیا بوونی نییە. ئەم ئامرازە بە لابەری سووربەستەر ناسراوە.

چالاککردنی ئامراز[دەستکاری]

بۆ چالاککردنی ئەم ئامرازە، ئەم دەقە:

importScript('User:Épine/script-functions.js');
importScript('User:Épine/script-redlinks.js');

بۆ تایبەت:MyPage/common.js زیاد بکە. ھەر دوای زیادکردنی ئەم کۆدە بۆ پەڕەی ئاماژەپێدراو، لە بەشی لای ڕاستی شاشەکەت لە بەشی «ئامرازەکان» ئامرازەکە چالاک دەبێت و دەردەکەوێت. بۆ بەکارھێنان، لەسەر ئەو پەڕەیەی ڕێژەیەکی زۆر سووربەستەری تێدایە کرتە لەسەر ئامرازەکە بکە و ئامرازەکە بە شێوەیەکی خۆکارانە بەستەرە سوورەکان ھەموو لادەبات.