بەندەری فاوە بەسرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەندەری فاو ( بە عەرەبی : ميناء الفاو الكبير ) ، دەکەوتە قازەی فاوە سەر بە شاری بەسرە. ئەم بەندەرە یەکەکە لە بەندەراکانی هەر گەورەی عیراق و ناوچەکە یە، ئەم بەندەرە لە سالی 2010ەوە لە لایان حکومەتی عیراقەوە بریار دروستکردنی لسەر درایەوە و تاکو ئێستا کار لسەر دەکرێت و بریارە تاکو 2024 تەواوببێت.تێچووی پرۆژەی بەندەری فاو نزیکەی 4.6 ملیار یۆرۆیە. درێژیی شەپۆلشکێنەکانی بەندەری فاو زیاتر لە 16 کیلۆمەترە و درێژترینی سەر ئاستی جیهانە، ھەربۆیە ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە. سودی ئەم بەندەرە بۆ وەلاتی عیراق سودێکی یەکجار مەزنی هەیە، چونکە دەبت خالکی هاوچەرخ بۆ عیراق لە رووی ئابووریەوە. ئەم بەندەرە وە دەکەت کە عیراق و ئەوروپا بەیەکەوە گرێبدەتەوە چوونکە هەموو گەشتەکانی بازرگانی لە رۆژهەلاتی ئاسیا بە رێگەی ئەم بەندەرەیەوە لە خاکی عیراق دەرباسی ئەوروپا دەبن.[١]

توەنەکانی بەندەرەکە[دەستکاری]

توانای بەندەری فاو بریتییە لە 99 ملیۆن تۆن کەرەستەی ساڵانە، دوای تەواوکردنی بەندەرەکە، عێراق مانگانە 15 ملیار دۆلاری لەو بەندەرە دەستدەکەوێت.

بۆ باشترکردنی دۆخی گواستنەوە و چالاکترکردنی بەندەرەکەش، بڕیارە لەگەڵ پرۆژەی دروستکردنی بەندەری فاودا، هێڵێکی شەمەندەفەر دروستبکرێت کە ناوچەی کەنداو لەڕێگەی خاکی عێراقەوە بە باکووری ئەوروپا دەبەستێتەوە لەڕێگەی تورکیاوە، ئەمەش بایەخێکی دیکەی ستراتیژی بە پرۆژە بازرگانییە جیهانییەکە دەدات.

بەشێکی دیکەی پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی کۆگاکانی هەڵگرتنی دانەوێڵە، لەگەڵ بەرزکەرەوە گەورەکانی ناو بەندەرەکان، ھەروەھا شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکە و دروستکردنی رێگەی نێودەوڵەتی و دروستکردنی چەندین کارگە و سەرچاوەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی.

بەپێی بەدواداچوونی شارەزایانی ئابووریی بەندەری فاو، لە حاڵەتی تەواوبوون و کارکردنی ئاسایی خۆیدا، ساڵانە 25 تاوەکو 35 ملیار دۆلار دەهێنێتە خەزێنەی عێراقەوە، ئەمە جیا لە داهاتی کارەکانی دیکەی پەیوەست بە بەندەرەکەوە، لە شێوەی گواستنەوە، فڕۆکەوانی، فڕۆکەخانەکان، شەمەندەفەر و سووتەمەنی.

ساڵح ھاشمی، شارەزای ئابووری دەڵێت "پرۆژەی بەنداوی فاو، ئەگەر تەواوبکرێت پرۆژەیەکی زیندوو و ستراتیژی دەبێت، یارمەتیی عێراق دەدات بە شێوەیەکی زۆر گەورە. عێراق بەتەواوی بە جیھان دەبەستێتەوە و چەندین دەرگای ئابووری دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی ھەلی کار دروستدەکات، وەبەرھێنانی ناوخۆ و دەرەوە زیاد دەکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەم مینایە لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەدات، بۆیە زۆرێک لە وڵاتان کار بۆ وەستانی دەکەن و وەکو دەبینن پرۆژەکەش وەستێنرا، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق وڵاتێکی لاوازە لەڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە، بۆیە ئەستەمە کۆنترۆڵیان بکات، دوو وڵات بە شێوەیەکی گەورە لە بەرژەوەندییەکانیان دەدرێت لەوانە ئیمارات و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆیە لەگەڵ سەرکەوتوویی پرۆژەکە نین، ھەروەھا کوێتیش، چونکە کاریگەریی زۆر دەبێت لەسەر مینای موبارەکی ئەو وڵاتە.[٢][٣]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/101120204. Retrieved 2022-10-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  2. ^ News, Dang (2021-05-16). "پڕۆژەی گەورەی فاو ١٠ بۆ ١٥ ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنێت". Dangnews. Retrieved 2022-10-03. {{cite web}}: |last= has generic name (help) ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "بەندەری فاو.. گوشار دەخرێتە سەر كۆمپانیای دایۆ بۆ پاشەكشەكردن". www.wishe.net. Retrieved 2022-10-03.