بەشکۆی مۆندراگۆن
| کۆکاریی کرێکاری | |
| دامەزرا | ۱۹۵۶ |
| بارەگا | ، |
بەردەستە لە | جیھانی |
| داھات | ۱۲٫۱ میلیارد یۆرۆ (٢٠١٥) |
ژمارەی کارمەندان | ٨١٬٥۰۷ کەس (۲۰۱۹)[١] |
| وێبگە | mondragon-corporation.com |
بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی: Mondragon Corporation) بەشکۆ و فیدراسیۆنەکێک لە کۆکارییە کرێکارییەکانە کە لە ناوچەی باسکی ئیسپانیا دامەزراوە. بەشکۆی مۆندراگۆن مەزنترین کۆکاری لە سەرانسەری جیھانە.[٢]
ئەم بەشکۆیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مۆندراگۆن لە لایەن خۆزێ ماریا ئاریزمێندیاریێتا و گرووپێک لە خوێندکارانی دامەزرا کە لە کۆلێژی تێکنۆلۆژیی پەروەردە کرابوون کە خۆی دایمەزراندبوو. یەکەمین بەرھەمی ئەم بەشکۆیە گەرمۆکەری نەوتی سپی بوو.
بەشکۆی مۆندراگۆن لەبواری گەڕینی داراییەکان ھەفتەمین بەشکۆی گەورەی ئیسپانیا و لە ھەرێمی باسک گرووپێکی بازرگانیی ڕێبەرە. ئەم بەشکۆیە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی ٧٤١١٧ کەس لە ٢٥٧ کۆمپانیا لە چوار زەمینەی چالاکیی دارایی، پێشەسازی، وردەفرۆشی و زانست بە کار گرتبوو.[٣] ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووە بە ٨١٥٠٧ کەس.[١] کۆکارییەکانی مۆندراگۆن لەسەر بنەمای داخویانیی شۆناسی کۆکاری چالاکی دەکەن کە لەلایەن یەکێتیی ناونەتەوەیی کۆکاری دەپارێزرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «ڕاپۆرتی ساڵانە ٢٠١٩» (PDF). بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «مۆندراگۆن: یەکێک لە مەزنترین بەشکۆکانی ئیسپانیا کە کرێکاران خێویین» (بە ئینگلیزی). ئسکۆپ. ٨ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ڕاپۆرتی ساڵانە ٢٠١٢». بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە. ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.