بەسەرھاتەکانی تۆم بۆمبادیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەسەرهاتەکانی تۆم بۆمبادیلەوە ڕەوانە کراوە)
بەسەرهاتەکانی تۆم بۆمبادیل و ھۆنراوەکانی تری کتێبی سوور
نووسەرجەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین
وێنەکێشPauline Baynes
دانەری بەرگPauline Baynes
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
چەشنھۆنراوە
بڵاوکەرەوەGeorge Allen & Unwin
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢
جۆری کتێبکتێبی بەرگ ڕەق و کتێبی بەرگ کاغەز
لاپەڕەکان٣٠٤ پەڕە (کتێبی بەرگ کاغەز)
پێش ئەوشای ئەنگوستیلەکان
پاش ئەودرەخت و گەڵا

بەسەرهاتەکانی تۆم بۆمبادیل (بە ئینگلیزی: The Adventures of Tom Bombadil) ناونیشانی گشت سەرکێشییەکانی تۆم بۆمبادیلە و لەگەڵ چەند بەیتێکی تر لە کتێبی سوور کە کۆمەڵێک شیعرە لەلایەن جەی. ئاڕ. ئاڕ. تۆڵکین نوسراوە و لە ساڵی ١٩٦٢ بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە ١٦ ھۆنراوە لەخۆ دەگرێت، کە باس لە دوو تایبەتمەندیی تۆم بۆمبادیل دەکات، کەسایەتییەک کە یەکتریان بینیوە لەگەڵ فرۆدۆ باگینس لە بەشی یەکەمی شای ئەنگوستیلەکان (یارانی ئەنگوستیلە). سێ لە ھۆنراوەکان لە شای ئەنگوستیلەکانیشدا ھەیە کتێبەکە بەشێک لە خاکی ناوەڕاست ی تۆڵکین 'لەگەنداریۆم'ە. ئەم بەرگە زەنگی دەریا دەگرێتەوە. کە 'Wystan Hugh Auden' لە ھۆنراوەکانی تۆڵکینی کۆڵییەوە ڕەچاوی ئەوەیکرد کە ئەوە پارچەیەکی پێوانەیی ئاڵۆزی کێشدارە کە بەسەرھاتی سەفەرێک بۆ خاکێکی سەیر لە پاش دەریا دەگێڕێتەوە. کتێبەکە لە سەرەتاوە پیشاندرا لە لایەن پاولین بێینز پاشان لە لایەن ڕۆجەر گارلاند. کتێبەکە وەک یەکەم چاپی 'ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە' دەردەکەوێت و وەک بڵێی وەرگێڕانی ڕاستەقینەی کتێبی سوری 'وەستمارچ'ە، زانیاری زیاتری تێدایە دەربارەی جیھانی خاکی ناوەڕاست کە لەھیچ شوێنێکی تر نایدۆزیتەوە، بۆ نمونە ناوی بورجەکە لە دۆل ئامرۆثە و ناوی حەوت ڕوباری گۆندۆر. ھەروەھا ھەندێک زانیاری دەربارەی نوسەری بڵاوکراوە ئەدەبی میللی ھۆبیتەکان کە یەکێ لەوانە ساموایز گامجییە. ئەم بابەتە بڵاوکرایەوە لە ١٩٦٢ وە خوێنەرانی زۆر بوو لە ساڵی ١٩٦٦، وە خرایە ناو ژمارەیەک کاری بچوکی تۆڵکینەوە، وە بەم ئاڕاستەیە بەردەوام بوو پاش مردنی لەگەڵ چیرۆک و ھۆنراوە (١٩٨٠) و بانگکەران لە شانشینی ترسناکەوە(١٩٩٧). لەساڵی ٢٠١٤ کریستیینە سکولل و وێن گی. ھامەند پاکنوسێکی نوێیان کرد، کە بۆ ھەر ھۆنراوەیەک ڕونکردنەوەیەکی درێژی تێدایە لەگەڵ پارچە ھۆنراوە ڕەسەنەکە و سەرچاوەکەشی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]