بێلچیتێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەلچیتە گوندێک یان شارەدێیەکە لە پارێزگای زەڕەگۆزە لە ئیسپانیا، بەدووری ٤٠ کم کەوتۆتە باشوری خۆڕھەڵاتی زەڕەگۆزەوە، ئەم شوێنە پێشتر پایتەختی کامپۆ دێ بەلچیتە بووە ناوچەیەکی دەشتەنیە بە تەپۆڵکە دەورە دراوە، بەلچیتە یەکێکە لەناوچە ھەرە وشکەکانی ئەڕاگۆن.

لەساڵی ١١٢٢ لەلایان ئەلفۆنسۆی بوێر دروست کراوە وەک قەڵایەک بۆ پاراستن و چاودێریکردنی سنور.

لە ١٥ یۆنیۆی ١٨٠٥ جەنگێکی خوێناوی بەخۆیەوە بینی بەھۆی ناکۆکیەکانی نێوان فەڕەنسا و ئیسپانیا.

لەماوەی نێوان ٢٤ ئۆگست و ٧ سێپێمبەر ١٩٣٧ ھێزەکانی میری ئیسپانیا و ھێزە بەرھەڵستکارەکانی ئەو وڵاتە لەم قەڵایە جەنگێکیان کرد و کەوتە ژێردەستی حکومەتەوە، پاشان شارەکە لە ١٩٣٩چۆڵکراو وەک شوێنەوارێکی جەنگ پاڕاستراو خەڵکەکەش لە ناوچەیەکی نزیک بە بەلچیتە نیشتەجێکران.

ئەم شارەدێیە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی ماوەتەوە و بۆتە جێگای وێنەگرتنی فیلمە سینەماییەکان وەک فیلمی تیری گیلیام (Terry Gilliam's)لە ١٩٨٨ و سەرکێشیەکانی باڕۆن مونچاوسەن.

شوێنە گرنگەکانی[دەستکاری]

  • پاشماوەی گوندی خۆڕھەڵات تێکدرا بۆ دروستکردنی شارەکە.
  • پێگەی خاتوو پیۆیۆ کە چەند کیلۆمەترێک لە خۆڕئاوای شارەکەھەڵکەوتوە.

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]