بیناو
ڕواڵەت
بیناو[١] یا دیناو[٢] لە زاراوەی سۆفییاندا ئەو دیمەنەیە کە لە حاڵەتی موکاشیفەدا دەبینرێ. بە عەرەبی «موعایەنە»ی پێ دەڵێن.[٣]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]بیناو و دیناو دوو پارن: پاری یەکەمیان «بین» یا «دین»ە کە لە چاوگی «بینین» یا «دیتن» یا «دیین»ەوە ھاتووە. پاری دووەمیان «ئاو»ە.[٤][٥] ئەم «ئاو»ە ڕەنگە ھەمان ئاو بە مانای ماددەی شل و ڕووناک و بێڕەنگی مایەی ژیانی گیانداران بێ و، مەبەست لێی شتێ بێ کە وەکوو ئاوێنە وێنەیەکی تێ کەوتووە و دەبێ موکاشیفە و موعاینە بکرێ.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەرامبەر بە vision؛ فەرھەنگی پەھلەویی مەکێنزی.
- ↑ مانای دیناو لە فەرھەنگەکان
- ↑ «معنی بیناب | لغتنامە دھخدا | واژەیاب». واژە یاب (بە فارسی). لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ نانەوازادە، عەلی. فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - 1 2 مددپور، محمد. «چند نکتە در باب بیناب». بیناب (سورە مھر) (بە فارسی). ٣-٤ (1): ٢٣٨–٢٤٢.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بیناو تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |