بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Bull
چەشندراما
دانەر
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)Jeff Rona
وڵاتی بەرھەمھێنەرUnited States
زمانEnglish
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٧٩ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • پۆڵ ئاتاناسیۆ
  • فیڵ مکگڕاو
  • جەی مکگڕاو
  • جەستن فاڵڤی (وەرزی ١–٣)
  • داڕڵ فڕانک (وەرزی ١–٣)
  • ماڕک گۆفمن
  • ستیڤن سپیڵبێڕگ (وەرزی ١–٣)
  • ڕۆدریگۆ گاڕسیا
ماوەی پەخش٤٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرCBS Television Distribution
پەخش
تۆڕCBS
فۆرماتی وێنەHDTV 1080i
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (2016-09-20) – ئێستا (ئێستا)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

بۆڵ زنجیرەیەکی تەلەڤیریۆنیی درامیی ئەمریکییە و، لە پاڵەوانێتی مایکڵ وێزەرڵییە. سی بی ئێس داوای لە بەرنامەکە بۆ زنجیرەیی لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ کرد،[١] و بۆ یەکەم جار لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ پەخشکرا.[٢]

لە ئایاری ٢٠١٩دا، زنجیرەکە بۆ وەرزی چوارەم لە لایەن سی بی ئێس نوێکرایەوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ پەخشکرا.

پێشەکی

[دەستکاری]

زنجیرەکە دوای فەرمانبەرانی کۆمپانیای شیکارکردنی دادگایی (تاک) دەکەوێت –کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری لەلایەن دکتۆر جەیسن بۆڵەوە– دەروونناس و شارەزای زانستی دادگایییە، سەرۆکایەتی دەکرێت. بۆڵ تواناکانی خۆی و تیمەکەی نەک تەنھا بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی دادوەران، بەڵکوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەو بیانویەی پارێزەری بریکارەکەی بەکاری دەھێنێت کە کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر دەستەی دادوەران دەبێت، بەکاردەھێنێت.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

پێشخستن

[دەستکاری]

لە ٢ی شوباتی ٢٠١٦دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە سی بی ئێس داوای بۆ بەرھەمھێنانی پایڵتی زنجیرەکە کردووە. ئەڵقەکە لەلایەن پۆڵ ئاتاناسیۆ نووسراوە کە چاوەڕوانبوون لەگەڵ فیڵ مکگڕاو، جەی مکگڕاو، جەستن فاڵڤی، داڕڵ فڕانک، ماڕک گۆفمن، ستیڤن سپیڵبێڕگ، ڕۆدریگۆ گاڕسیا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بن. تەلەڤیزیۆنی ئامبڵ، کارخانەی پۆڵ ئاتاناسیۆ، بەرھەمھێنانەکانی ٢٩ قۆناغ، ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی سی بی ئێس لە کۆمپانیا بەرھەمھێنەرە بەژداربووەکانی پایڵت بوون. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٦دا، سی بی ئێس بە فەرمی داوای پایڵتەکەی بۆ زنجیرەیی کرد. دوای چەند ڕۆژێک، دەربارەی زنجیرەکە بڵاوبوویەوە، کە بۆ یەکەم جار لە سێشەممەی پایزی ٢٠١٦ لە کاتژمێر ٩ پەخش دەکرێت. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، سی بی ئیس زنجیرەکەی بۆ تەواوی وەرز بە ٢٢ ئەڵقە ھەڵگرتەوە.[٣] لە تشرینی دووەمدا ئەڵقەیەکی زیادە داواکرا.[٤] لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧دا، سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی دووەم نوێکردەوە کە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بۆ یەکەم جار پەخشکرا.[٥][٦] لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨دا، سی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی سێیەم نوێکردەوە کە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار پەخشکرا.[٧][٨] لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩دا، ئەوە بڵاوبوویەوە کە ی بی ئێس زنجیرەکەی بۆ وەرزی چوارەم نوێکردۆتەوە.[٩] لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩دا، دوای نوێکردنەوەکە ڕاگەیاندرا کە بەرھەمھێنەرە جێبەجێکارەکانی داڕڵ فڕانک، و جەستن فاڵڤی و ستیڤن سپیڵبێڕگ لەگەڵ کۆپانیا بەرھەمھێنەرەکەی تەلەڤیزیۆنی ئامبڵ دوای وەرزی سێیەم بە ھۆی ئەو ھەراسانە مشت و مڕەی لەگەڵ ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە مایکڵ وێزەرڵی ھەیانە جیادەبنەوە.[١٠]

ڕۆڵگێڕان

[دەستکاری]

مایکڵ وێزەرڵی و جێنیڤا کاڕ و فرێی ڕۆدڕیگەز و کڕێس جاکسن و جەیمی لی کیڕکنەر بەشێکبوون لە کەسایەتییە سەرەکییەکان. ئانابێڵ ئاتاناسیۆ لەبەر دەرھێنانی فیلمێکی سەربەخۆ نەیتوانی بۆ وەرزی سێیەم بگەڕێتەوە.[١١]

ئێڵزا دوشکو لە سێ ئەڵقەی کۆتاییی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە بە کەسایەتییەکی دووبارەبووەوە دەرکەوت کە لە وەرزی یەکەمدا بۆ کەسایەتی سەرەکی بەرزبووەوە. بەھەر حاڵ، دوای سکاڵایانەی دوشکو دەربارەی وێزەرڵی پێشکەشی کردبوو کە لێدوانی ئاماژەییی سێکسی دەرپەڕاندووە، دەرکرا. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا، نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند کە سی بی ئێس گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ دوشکو کە ٩٫٥ میلیۆن دۆلاری پێدەدەن، کە نزیکەی کرێی کەسایەتییەکی سەرەکی بە درێژایی چوار وەرزە.[١٢] لە ئایاری ٢٠١٩دا، تەلەڤیزیۆنی ئامبڵ ڕایگەیاند کە ئەوان لەمەودوا بەژداری لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە ناکەن، لەگەڵیاندا فاڵڤی و فڕانک و سپیڵبێڕگ لەمەودوا وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار خزمەت ناکەن.[١٣]

پەخشکردن

[دەستکاری]

بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی، نجیرەکە لە شانیشینە یەکگرتووەکان لە ۱۳ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۷ لەسەر فۆکسی شانشینە یەکگرتووەکان پەخشکرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Andreeva، Nellie (١٣ی ئایاری ٢٠١٦). «'Training Day', 'Bull', 'MacGyver', 'The Great Indoors', Matt LeBlanc Comedy & Jason Katims Drama Picked Up By CBS». Deadline Hollywood. لە ۲۰ کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Andreeva، Nellie (٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «CBS Sets Fall 2016 Premiere Dates, Slates JonBenet Ramsey Limited Series». Deadline Hollywood. لە ۲۰ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  4. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  5. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  6. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  7. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  8. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  9. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  10. ^ Andreeva، Nellie (٩ی ئایاری ٢٠١٩). «'Bull': Steven Spielberg & Amblin TV Pull Out Of CBS Drama Over Michael Weatherly Harassment Controversy». Deadline Hollywood. لە ۷ی شوباتی ۲۰۲۰ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  11. ^ «'Bull': Annabelle Attanasio Exits Ahead Of Season 3». Deadline Hollywood. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ۷ی شوباتی ۲۰۲۰ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  12. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 661:attempt to concatenate a nil value.
  13. ^ Porter، Rick (٩ی ئایاری ٢٠١٩). «Steven Spielberg's Amblin TV Leaves CBS' 'Bull' Over Harassment Scandal». The Hollywood Reporter. لە ۱۰ی شوباتی ۲۰۲۰ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)