بۆڵبەرینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بنچینەی کارکردنی بۆڵبەرینگەکان ؛ ئەو خاڵە سوورانە کە ئاراستەی خولانەوەکە نیشان دەدەن.
٤-خاڵەکەی گۆشەی بەرکەوتنی بۆڵبەرینگ
بۆڵبەرین بۆ تایەکانی تەختە خلیسکە لەگەڵ داپۆشەری پلاستیک
بۆڵبەرینگەکانی خۆ رێک کردنی وینگیکیوست

بۆڵبەرین جۆرە پێکهاتەیەکی خولاوەیە کە لە چەند تۆپێکی بچووک پێکدێ بۆ هێشتنەوەی  ئەو جیاوازیە لە نیوان ڕوەکانی بیرەنگەکە .

وە مەبەستی ئەو بۆلبیرینگە ئەوەیە کە لێکخشانی خولینەر کەم بکاتەوە لەگەڵ ھێزی تەوەرەیی وە ئەمەش بە دەست دەھێنرێ بە بەکارھێنانی بە لایەنی کەم سێ هەنگاو تا ئەو ھێزە بگوازرێتەوە لە رێگەی تۆپە زۆر بچوکەکانەوە ،وە بەکارھێنانی زۆری ھەیە،کە تیرەیەکی نەگۆری ھەیە وە بە یەکەوە بەستراون  (بۆنمونە.،ناوەراستی تایە یان شەفت).کاتەک یەکێک لە لایەکانی بیرینگەکە دەخوولێتەوە وا لە تۆپە زۆر بچوکەکانی تر دەکات کە بە باشی بخولێنەوە چونکە ئەو تۆپانەی کە دەخوولێنەوە ھێزی لێکخشاندنی کەمیان ھەیە بە بەراورد لەگەل دوو ڕووی یان کە بەپێچەوانەی یەکتر دەخلیسکێن .

وە ئەم بۆڵبەرینگانە کە توانایەکی کەمیان ھەیە بۆ قەبارەکەیان بە بەراورد لەگەل چەندەھا جۆری تری بۆڵبیرینگ بەھۆی ئەو ڕووە بەرکەوتنە بچووکەی لە نێوان تۆپەکانوو لایەکان ،ھەر چەندە دەتوانن بەرگەی ئەو ناڕێکیە بگرن کە لەناوەوەو دەرەوەی لایەکان ھەیە.

گۆشەی بەرکەوتن[دەستکاری]

گۆشەی بەرکەوتنی بۆڵبەرینگ چینێکی تەوەرەی ناڕێک بەکاردێنێ.وە ‌هێزە تەوەرەیەکان ‌‌‌‌‌‌‌‌‌کە هێڵە ڕاستەکانی ناو بیرەنگەکان دەبڕێ، هەرچەندە ھێزە نیوە تیریەکان ڕێگایەکی لار دەگرن کە کار دەکەن بۆ جیاکردنەوەی لایەکان بە شێوەی تەوەرەیی ،وە گۆشە بەرکەوتنەکان لەناوەوەو دەرەوەی لایەکان وەک یەکن.گۆشەی بەرکەوتنی بیرینگەکە زۆر بەباشی پشگیری ھێزە کۆکراوەکان(ئەو ھێزانای کە بە ھەردوو ئاراستەی تەوەرەیی و نیوەتیرەییین) وە ھەروەھا گۆشەی بەرکەوتنی بیرینگەکە پێویستە گونجاو بێ بۆ ڕێژەی ڕاستەوانەی ھەر یەکەکیان بەرکەوتنە گۆشەی گەورەتریش (بە شێوەیەکی ئاسای لە نێوان( ١٠بۆ٤٥ پلەیە)کە ھێزە تەوەریە گەورەکە دەخرێتە سەری بەڵام بە ھێزێکی نیوە تیرەی کەمتر،لە بەکارھێنانە خێرایە بەرزەکان ھەر وەک تۆرباینەکان بزوێنەرەکانی مووشەک وە ھەروەھا لە کەلوپەلی ددانسازیەکان ،وە ئەو ھێزانەی کە لە دووری ناوەندەکەوە دروست دەکرێن لە لایەن تۆپە بچووکەکان کە بەرکەوتە گۆشەکان دەگۆرن لە ناوەوەو دەرەوەی لایەکان. سيراميك وەكو سليكۆن نايترايد ئێستا بەبەردەوامى بەكار دەهێنرێن لە ھەندێک بەکارھێنانەکان بەھۆی ئەوەی کە چڕیەکی کەمیان ھەیە (٤٠٪ى پۆڵا ). ئەم ماددانە بەڕێکوپیکی هێزى دوور لە ناوەند كەم دەكەنەوە لە دەوروبەرى پلەی گەرمیەکی بەرز وە بەھەمان ڕێگا دەبنە ھۆی داخوران بۆ ھەڵگری تۆپە بچووکەکان ،لە جیاتی تەقینو وردوو خاش بوون وەک شووشەو فەخفووری.

زۆربەی دووچەرخەکان ئەو گۆشە-بەرکەوتنانە بەکاردێنن کە لە بیستۆکەکان هەیە چونکە هێزەکان بە هەردوو ئاراستەی تەوەریی و نیوە تیرەین.

چاڵی- قوول[دەستکاری]

لە چاڵە -قوڵە نیوەتیرەیە بیرەنگەکان ،کە تیرەی لایەکان زۆر نزیکە لە تیرەی ئەو لایەیە کە تۆپەکانی تێدا دەخوولێتەوە . ئەو بیرینگانەی کە چاڵێکی قووڵیان ھەیە بەرگەی ھێزێکی زۆرتر دەگرن لەو چاڵانەی کە تەنکن ،ھەر وەک بەرکەوتە گۆشەی بیرینگەکان ،وە چاڵی قوول بەرگەی ھێزی تەوەرەیی و نیوەتیری دەگرن،بەڵام بەبێ ھەڵبژاردنی گۆشەی بەرکەوتن بۆ ڕێگە دان بە هەڵبژاردن پەیوەندیەکی ڕێژەی ھەیە ڵەگەل توانای ھێزەکان.
شێوازەکانی پەککەوتنـن


ئەگەر بیرینگەکان نەخولێنەوە ، ئەوا گەورەترین بار درووست دەبێ بە ھۆی ھێزێکەوە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی شێوازی تۆپە بچووکەکان و ئەو بەشەی کە تۆپەکانی ھەڵگرتوە بۆ ھەمیشەیی بگۆڕێ . وە ئەو لەلە کردنە درووست دەبێ لەلایەن تۆپە بچووکەکانەوە کە دەتوانن فشارێکی چڕکراو لەگەڵ تەقین دروست بکەن لە پێکھاتەکان.بەرزترین بار بۆ خێرای تۆپە بچووکەکان کە نەبێ یان زۆر ھێواشبێ ئەوا پێی دەڵێن بەرزترین باری “جێگیر”.

ھەروەھا ئەگەر بیرینگەکە نەخولێتەوە ، ئەو ھێزانەی کە بۆ پێشەوەو دواوە دەچن کە دەتوانن ببنە ھۆی شکانی ئەو بەشەی کە تۆپەکانی ھەڵگرتوە یاخوود توخمە خوولاوەکان ،کە ناسراون بە لەلەکردنی ھەمیشەیی ، وە دووەم شێوە کە زۆر کەم ڕوودەدات پێی دەڵێن لەلەکردنی ھەمیشەیی ھەڵە تەنیا لەو کاتە ڕوودەدات ئەگەر بیرینگەکان لەسەر چەماوەیەکی کورت بخوولێنەوە وە پاڵ دەنێ بە تۆپە بچووکەکان لەسەر ڕێڕەوێکی چەور.

بۆ خوولانەوەی بیرینگەکان ، کە توانای بارێکی جووڵاو ئەو بارە دیاری دەکا کە بیرینگەکان ١٠٠٠٠٠٠ خول بخوولێنەوە .

ئەگەر ئەو بیرینگانەی کە دەخولێنەوە ، کە ڕوبەڕووی هێززیکی زۆر دەبنەوە کە لە کۆتاییدا کەمترە لە یەک خولانەوە ، هێزە وەستاوە زۆرەکان دەبێ بەکار بهێنرێن لە هەڵسەنگاندنەکان،لەو کاتەی کە بیرینگەکان ناخولێنەوە لە ماوەی زۆرتین ‌هێز.

ئەگەر ئەو زەبرانەی کە ئاراستەکەیان بۆ پێشەوەیە بخرێنە سەر چاڵە قوڵەکانی ناوەوەی بیرینگەکان ، کە ھێزێکی ناڕێکی شێوە ھێلکەیی دەکەوێتە سەر دەرەوەی رینگەکان بە خوولانەوەی تۆپە بچووکەکان ، چڕبوونەوە لە دوو شوێن وە بەپێچەوانەی ئاراستەی یەک لەسەر ڕووی دەرەوەی ڕینگەکە ، ئەگەر ڕینگی دەرەوە زۆر بە ھێز نەبێ یان ئەگەر بە ھێزێکی زۆر بەیەکەوە نەبەسترابوون بە پشگیریکردنی پێکھاتەکە . ڕینگی دەرەوە شێوەکەی دەگۆڕێ بۆ شێوەیەکی ھێلکەی لەو لایەی کە کە زەبرەکە بە یەک ئاراستەوە خراوەتە سەری ، ھەتاوەک کەلێنەکە گەورە بێ بە تەواوی بۆ خوولانەوەی تۆپە بچووکەکان ئەوا زووتر دەربازیان دەبێ .ڕینگەکانی ناوەوە کە دەتەقن پێکھاتەی بیرینگەکە بەتەواوی تێک دەشکێ

ئە زەبرانەی کە بە یەک ئاراستەن کە لەسەر تەوەرەی بیرینگەکانە بە ھەمان شێوە پەستانێک دەخرێتە سەر ئەو شوێنەی وەک قەفەس وایە و تۆپەخوولاوەکانی ھەڵگرتوە لە دووریکی دیاری کراو ، بە ھۆی خولانەوەی تۆپە بچووکەکان کە ھەوڵ دەدەن کە ھەمویان بخولێنەوە لەو شوێنەی کە زەبرە یەک ئاراستەیەکانی زۆرە ، ئەگەر ئەو بەشەی کە وەک قەفەس وایە تێک بشکێ ، تۆپە بچووکەکان بەیەکەوە دەخوولێنەوە ، وە ڕینگی ناوەوە پشگیریەکە لە دەست دەدات ، وە لەوانەیە ناوەڕاستەکەشی بتەقێ

بەکارهێنانەکانی[دەستکاری]

بە گشتی، بۆڵبیرینگ لە زۆربەی جێبەجێکردنەکان بە کاردێ کە چەندین بەشی جووڵاو لە خۆ دەگرێ . ھەندێک لەو بەکارھێنانانە تایبەتمەندی و پێداویستی دیاریکراویان ھەیە :


.پانکەی کۆمپیەتەر ، یان ئەوانەی کە پەیوەندیان بە ئامرازی خوولانەوە ھەیە کە زۆر گۆیی بێ بەکاردەھات ،دەتوانرێ بگوترێ کە باشترین شێوەی درووست کراوی بازنەیە ، بەڵام ئەمە زۆر ڕاست نابێ بۆ ئەو دیسکانەی کە بەدەست دەخوولێنەوە زیاتر و زیاتر شوێنی دەگۆڕێ لەگەڵ بیرینگە شلەکان .

-کارگەی بۆڵبیرینگی ئەڵمانی کە زۆر جار ئامانجیێکی بۆمینگی ئارێلی ھاو پەیمان بوون لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم ، وە ئەمەش گرنگی بۆڵبیرینگیە لە پیشەسازی جەنگی ئەڵمانی.

-لە زانستی پێوانەی کات ، کۆمپانیای جەین لەیسل کە کاتژمێرێکی جووڵاوی دیزاین کرد کە تیایدا بۆڵبیرینگی بەکارھێنا بۆ کەم کردنەوەی ئەستوورای توانستی بزووتنەوەکە. کە تۆپی ٠.٢٠ ملیمەتری بەکارھێنا ، کە جۆریەتی ١٢٠٠کە تەنھا ئەستوورای ١.٢mm،کە ئەمەشیان دەگەرێتەوە بۆ تەنکترین کاتژمێری میکانیکی جووڵاو.

-برینگەکانی تەكنەلۆجياى فڕين لەم ناوچانەدا بەكار دەهێنرێن کە زۆر داوا کراون لە بازرگانى، فڕۆكەى تايبەت و فڕۆكەى سەربازى هەروەك کە چەندین پوولی لە خۆ دەگرێ ، سندوقى گێر و شەفتى مەكينەى فڕۆكەى جێت. ئەو ماددانە M٥٠ پۆڵاى ئامراز (AMS٦٤٩١)، پۆڵاى كرۆمى كاربۆن (AMS٦٤٤٤)،ەكە داخوران بەرگەگر AMS٥٩٣٠، ٤٤٠پلەی سیلیزی پۆڵاى بێ خەوشسليكۆن نايترايد (سيراميك) و تيتانيوم: توخمێكى كانزايييە كاربيدێ-كۆاتێد ٤٤٠ سى دەگرنەوە

-تەگەرەکانی تەختەی خلیسکە دوو بیرینگیان تێدایە کە بەگوێرەی ھەردووکیان تەوەرەین و ھێزەکانیان بە پێی کاتەکە دەگۆرێ زۆربەی بیرینگە گشتیەکان ٦٠8-٢Z بەکار دەھێنرێن ( قووڵترین کەندەکی بۆڵبیرینگەکان لە نێوان ٦٠ لە زنجیر وە ٨mm لە تیرەکی بازنەکەی)

-یۆ یۆ، کە ھەندێک لەو یۆیۆیانە بۆڵبەرینگگیان ھەیە لە ناوەراست کە ماوەیەکیان ھەیە لە دەست پێکردنەوە بۆ لێھاتووی دواتر دەگاتە پلەی پێشبرکێ - زۆربەی ئەو تۆپە خوولاوانە کە چەندین بۆڵبیرینگی جۆراو جۆر ی لێ بەکاردێ بۆ زیاد کردنی کێشەیان ، وە ھەروەھا ڕێگە بە تۆپە بچووکەکان دادا کە بخوولێنەوە .

. لە ترومپای دوور لە ناوەند