بۆچی ناپرسی حاڵم (گۆرانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆتەی گۆرانی بۆچی ناپرسی حاڵم لە سەر بەیاتی لا

بۆچی ناپرسی حاڵم یا بریندارم ناوی گۆرانییەک فولکلۆری کوردییە. ئەم گۆرانییە لە بنەڕەتدا گۆرانییەکی کورمانجییە (بە ناو ئەز بمرم) بەڵام بە سۆرانیش زۆر خوێنراوە. عەزیز شاھرۆخ بە ھاوکاریی جەلیل عەندەلیبی لە ئەلبۆمی لە دەستی عیشقدا، ئەم گۆرانییەی بە دەقی سۆرانی خوێندوە (لە سەر پلەی دەنگی سی). بەشێک لە شیعری ئەم بەرھەمە بە شیوەی خوارەوە:

بریندارم دەناڵم، پڕ بە دیدەی خەیاڵم
بۆچی ناپرسی حاڵم، پەرێشان و ئەبدالم
ھەی نایە نایە نایە، چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ ھۆ نایە

بەھارە خەم ڕەوێنە، دونیای شیرین شیرینە
کەژ و کێوان ببینە، بڕوانە چەند ڕەنگینە
ھەی نایە نایە نایە، چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ ھۆ نایە

بەیتۆ جان ئەم گۆرانییەی لە سەر پلەی دەنگی ڕێ بە کورمانجی خوێندووە.

پێکھاتە مۆسیقایی[دەستکاری]

گۆرانیی بۆچی ناپرسی حاڵم لە بواری مەقامدا، سەر مەقامی بەیاتە (تا رادەیەکیش ڕوو بە دەشتی دەڕوات) و لە بواری ریتمیشەوە، چوار زەربییە (چوار چوارم).

بەشی یەکەمی ئەم گۆرانییە (٢ زەربی سەرەتایی) بە تەواوی لە سەر بەیاتە و بەشی ئەوجەکەشی دەڕواتە سەر دەشتی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]