بۆدێن، سوێد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆدێن
ڕۆدبێرگێت فۆڕت، بەشێک لە بۆدێن
ڕۆدبێرگێت فۆڕت، بەشێک لە بۆدێن
وڵاتسوێد
کارگێرینۆڕبۆتن
ھەرێمھەرێمی نۆڕبۆتن
ڕەگەزنامەسوێدی
دروست بوون١٩١٩
ڕووبەر
 • سەرجەم١٩٫٩٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٫٧١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٦ مەتر (١٥١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (31 December 2010)[١]
 • سەرجەم١٨٬٢٧٧
 • چڕی٩١٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٣٧٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC+1 (CET)
 • ھاوین (DST)UTC+2 (CEST)
Postal code
961 xx
کۆدی تەلەفۆن(+46) 921
وێبگەوێبگەی فەرمی

بۆدێن (بە سامیکی:Suttes)شارۆچکەیەکە کەوتۆتە باکوری سوێد،لە ھەرێمی نۆڕبۆتن،کە گەورەترین ھەرێمی سوێدە،ژمارەی دانیشتوانی بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ بە ١٨،٢٢٧ کەس ھەژمارکراوە،شارۆچکەیەکە یەکە کارگێڕیەکەی سەر بە شاری لیولیۆ یە ،کە بە ٣٦ کم کەوتوتە باشوری .

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی بۆدێن بە دروستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر دەست پێدەکات لەناوچەکە،کاتێک لەساڵی (١٨٩٤)ھێڵی شەمەندەفەر دەگاتە شارەکە و دەبەسترێتەوە بە شارەکانی تری باشوری سوێد،ئەم شارە دەبوژێتەوە.

ئەم شارە گەشەی پێدراو دروست کرا لەسەدەی بیستەم ،بەھۆی گرنگی ناوچەکەیەوە کە دەیتوانی سوێد بپارێزێت لە ھێرشەکانی ڕووسیا لە ڕۆژھەڵات،ھەربەم ھۆیەوە بنەچەیەکی سەربازی ھەیە .

لەکاتی بەرزکردنەوەی یەکەم ڕاپۆرت بۆ دەسەڵات دارانی پایتەخت لەبارەی ناوچەکەو زانیاریە جۆربەجۆریەکانی لەساڵی (١٩١٩) تیایدا ھاتوە کە بۆدێن گوندێکە تەنھا حەوت ماڵی لێ دەژێت،بەڵام ئێستا ھێندە مەزن بووە کە کورسیەکی لە شارەوانیەکانی سوێد بەدەست ھێناوە.

پیشەسازی[دەستکاری]

ئێستا(٢٠١٦) بۆدێن خاوەنی گەورەترین یەکەی سەربازیە لە سوێد.

شارەوانی و سوپا ڕۆڵی سەرەکیان ھەیە لە بەردەست کردنی ھەلی کار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە،کەسەربازان بە بەردەوامی لەشارەکە دادەبەزن ،ئەمەش ھەلی بازاڕی زیادکردوە،لەگەڵ ئەمەش ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٠٠٠ کەسی کەم کردوە.

فێڵکنیڤێن چەقۆکێشی بەناوبانگی سوێد خەڵکی بۆدێن ە.

کەسایەتیە ناسراوەکانی بۆدێن لە ڕابردوو و ئێستا[دەستکاری]

  • پێتەر ئینگڵاند،مێژوونوس،پەڕلەمانتار.
  • کاڕڵ فێبریوکیوس،یاریزانی سەرسەھۆڵ.
  • ستێفان یونارسۆن،گورانی بێژ،پیانۆژەن.
  • ئێڤیند یۆھنسۆن،شانۆکار،براوەی خەڵاتی نۆبڵ ١٩٧٤.
  • لێننارت کلۆکەرێ،ڕامکار
  • دانیێل لارسۆن،یاریزانی سەرسەھۆڵ.
  • یوھەننا لارسۆن،یاریزانی تۆپی سەرمێز.
  • ئێلیاس لیندھۆڵم،یاریزانی سەرسەھۆڵ.
  • یۆننا دروممەر،گورانی بێژ.
  • ستیگ ستڕۆم ھۆڵم،پسپۆڕی بواری فیزیک.
  • ستیگ سیوندڤیست،یاریزانی تۆپی پێ.
  • ستیگ سیننەیێرگرێن،ئەفسەری باڵای سوپای سوێد.
  • ھانس وۆڵماڕک،ڕامکار
  • نیکڵاس والین،یاریزانی سەرسەھۆڵ.
  • سڤێن ئوتەرستڕۆم،یاریزانی سەرسەھۆڵ.

پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی[دەستکاری]

بۆدێن دووشاری دەستەخوشکی ھەیە[دەستکاری]

ئەمانیش بریتین:

یانەوەرزشیەکانی[دەستکاری]

زۆریانەی وەرزشی لەخۆدەگرێت ئەمانەی خوارەوە ھەندێکیانن:

  • Bodens BK یانەی پۆپی پێی بۆدێن.
  • Hedens IF یانەی تۆپی پێ.
  • Skogså IF یانەی تۆپی پێ.
  • Vittjärvs IK یانەی تۆپی پێ.
  • Bodens HF یانەی سەرسەھۆڵ.
  • Boden Handboll IF یانەی تۆپی دەست.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Tätorternas landareal, folkmängd och invånare per km2 2005 och 2010" (بە سوێدی). Statistics Sweden. 14 December 2011. Archived from the original on 15ی Juneی 2016. Retrieved 10 January 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)

وێکیپیدیای ئینگلیزی