بڵاوەپێکردنی دانیشتنی ئەنبار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دانیشتنی ئەنبار

بڵاوەپێکردنی دانیشتنی ئەنبار لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ ڕوویدا، کاتێک ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانێکی شاری ڕەمادی، کە نزیکەی ساڵێک بوو نوێنەرانی ھۆزەکانی پارێزگای ئەنبار لە دانیشتندا بوون. مالیکی فەرمانی بڵاوەپێکردنی دانیشتنەکەی دەرکرد، دوای ئەوەی وتی گۆڕەپانەکە «گۆڕاوە بۆ بارەگای قاعیدە».[١]

بەھۆی پێکدادانی چەکدارییەوە، کاتێک پۆلیس دەستیکرد بە نەھێشتنی چادرە دانراوەکان، لایەنی کەم ١٠ کەس کوژران. وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕای گەیاند، سەرکردەکانی دانیشتنەکە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتییانە کۆتایی پێبھێنرێت.[٢]

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، ٤٤ جێگر لە پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند و داوای ئازادکردنی نوێنەرێکیان کرد لە لیستی نیشتیمانیی عێراق.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]