بوێریی سەگە ترسنۆکەکە
بوێریی سەگە ترسنۆکەکە | |
دەرھێنەر | جۆن ڕۆبێرت دیلۆرز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ڕۆبێرت وینسرۆپ |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بوێریی سەگە ترسنۆکەکە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنێکی کۆمێدی ترسناکە. لەلایەن جۆر ئار دیلوۆرت دروستکراوە بۆ کارتوون نێتوۆرک. زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەینشی دیلوۆرت بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە لە چوار وەرز و ٥٢ ئەڵقە پێکدێت. یەکەم ئەڵقەی لە ساڵی١٩٩٩ پەخشکرا.
چیرۆک
[دەستکاری]ڕووداوی زۆر سەیر بەسەر سەگێک ڕوودەدات بەناوی (کۆردج)، ئەوەی لەگەڵ کۆردج دەژێت خاوەنەکانییەتی بەناوی (میورێل) و (ئوستەیس) ی گەورە، ئەوان دوو ھاوسەری کۆنن لە کێڵگەیەک دەژین لە نۆیر (شارێکی خەیاڵییە لەکانزەس، ئەمریکا، کە پشتگوێ خرابوو کەسی بۆ نەدەچوو، ھەتا میورێلی سکۆتلەندی کە ئافرەتێکی بەتەمەن بوو دۆزییەوە. کۆردج سەگێکی بچووک بوو کاتێک میورێل ئەوی دۆزییەوە، لەگەڵ مێردەکەی بەناوی ئوستەیس کەسێکی زۆر توڕە و چاوچنۆک نیگەران بوو، چێژی لەترساندنی کۆردج وەردەرگرت، کۆردج چاوێکی سپی، لووتێکی ئەرخەوانی، لێوێکی زەرد، ددانێکی پەمبەی ھەبوو. کۆردج و میورێل و ئوستەیس زۆرجار ڕووداوی سەیر و نامۆیان بەسەردەھات، بۆ نموونە: زۆمبی، دێو، بوونەوەری ئاسمانی. زۆربەی جار تەنھا کۆردج خۆی ڕەوانی دەبینی و زۆر دەترسا ھەمیشە خۆی لێیان دەشاردەوە ھەروەھا نەیدەتوانی بە خاوەنەکانی بڵێت چونکە قسەناکات، لەگەڵ ئەوەی سەگێکی ترسنۆکە بەڵام بوێرە بۆ ڕزگارکردنی خاوەنەکەی. زنجیرەکە پێکھاتەی کۆمیدیای ڕەش کۆدەکاتەوە، ترس، خەیاڵی، سریالی، کۆمیدی، ھەندێک جار دراما.
کەسایەتی
[دەستکاری]- کۆردج: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن عبدو حەکیم، سەگێکی بچووکە و ڕەنگی پەمبەیە، بەبەردەوامی ھەست بەترس دەکات، لەگەڵ ئەوەشەدا دەیەوێت خێزانەکەی ڕزگار بکات لەدەستی، زۆمبی، تارمایی، بوونەوەری ئاسمانی، دێو. بەڵام میورێلی زۆر خۆش دەوێت، زۆربەی جار کۆردج لەدەستی بوونەوەرکان ڕزگاریان دەکات.
- میورێل: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن زینا مەلکی، ئافرەتێکی سکۆتلەندی بەتەمەنە، زۆر حەز بە خۆشەویستی دەکات. جگە لەوەی کۆردجی دۆزییەوە کەسێکی ئاینخوازە، ئەو ھەمیشە لەمێردەکەی توڕە دەبوو ئەگەر کۆردجی بترساندایە.
- ئوستەیس: ڕۆڵەکەی بیندراوە لەلایەن جۆرج دیاب، پیاوێکی ئەمریکییە، بەتەمەن و گەورەیە، ئەو خۆی دڵخۆش دەکات بەترساندنی کۆردج، ئەو وشەیەکی ھەیە زۆرجار بەکۆردج دەڵێت (سەگی دەبەنگ)، ئوستەیس ھەمیشە ڕووخسارێکی نیگەرانی ھەیە، کەسێکی پیسکەیە.
ئەڵقەکان
[دەستکاری]وەرز | ئەڵقەکان | پەخشی ڕەسەن | |||
---|---|---|---|---|---|
یەکەم پەخش | کۆتا پەخش | ||||
Pilot | ١٨ی شوباتی ١٩٩٦[١] | ||||
1 | 13 | ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ | ٣١ی ئازاری ٢٠٠٠ | ||
2 | 13 | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ | ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ | ||
3 | 13 | ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ | ٩ی ئابی ٢٠٠٢ | ||
4 | 13 | ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ | ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ | ||
Special | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
ئەڵقەیەکی تایبەتی (٢٠١٤)
[دەستکاری]ئەڵقەیەکی کورت و تایبەتە، بەتایبەتی بەشێوەی (CGI) لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە، بە ناونیشانی (The Fog of courage). بە عەرەبی ئەم ئەڵقەیە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لەڕێگای یووتیوب بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا نیشان درا.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]سەرەتا کارتۆنی بوێریی سەگە ترسنۆکەکە حەوت خولەک بوو کە دروستکرا، بەناونیشانی (مریشکەکە لەبۆشایی ھاتە دەرەوە)، دیلۆرز دەستی کرد بە دروستکردنی ئەڵقەی تر لەگەڵ ھانا باربێرا، کارتۆن نێتۆرک خەرجی دابینکردنی پێشکەش کرد،[٢] دیلۆرز لە ساڵی ١٩٨٥، بوو بە ھەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆسە لە بەشی ڤیژوەل ئارت لە نیویۆرک، لە ساڵی ١٩٩١ ستۆدیۆی تایبەت بەخۆی بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشن دروستکرد.[٢]
ئەو ئەڵقە کورتە بۆ یەکەم جار لە کارتۆن نیتۆرک لە ساڵی ١٩٩٦ نیشاندرا، کارتۆنەکانی ھانا باربێرا نوێکاری بۆکرا لەلایەن فرێد سایبێرت، کارتۆنە ماوە کورتەکە وایکرد کە زنجیرەکە لەداھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Mendoza، N.F. (February 18, 1996). «SHOWS FOR YOUNGSTERS AND THEIR PARENTS TOO: Cartoon Network stars a hen from outer space; 'Human Animal' explores our needs on TLC». The Los Angeles Times. لە 15 October 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 19 March 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Miller، Bob (١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩). «The Triumphant Independent — an interview with John R. Dilworth». Animation World Network. لە ٧ی ئایاری ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Strike، Joe (١٥ی تەممووزی ٢٠٠٣). «The Fred Seibert Interview — Part 1». Animation World Network. لە ٦ی ئابی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی کارتۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوێریی سەگە ترسنۆکەکە تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارە ھەتیوەکان لە ئەیلوول ٢٠٢١
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- براوەکانی خەڵاتی ئانی
- زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی ساڵی ٢٠٠٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە کۆمیدییە ترسناکە ئەمریکییەکانی دەیەی ١٩٩٠
- یەکەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی ساڵی ١٩٩٩
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە کۆمیدییە ترسناکە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- کۆتا زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی ساڵی ٢٠٠٢
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە کۆمیدییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ترسناکە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەنیمەیشنییەکان دەربارەی سەگەکان
- کارتۆنەکانی ستۆدیۆی کارتۆن
- پڕۆگرامە ڕەسەنەکانی کارتۆن نێتۆرک
- بوێری سەگە ترسنۆکەکە
- کەسایەتییە تەلەڤیزیۆنییەکان کە لە ساڵی ١٩٩٦ ناسێنراون
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە لە کانساس داندراون
- شێوەگۆڕە خەیاڵییەکان