بوتانۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێوگی ھاوکێشەکەی چوار کاربۆنی تێدایە، پێشی دەوترێت (بیوتیل ئەلکھول) , مادەیەکی کیمیاییە لە زۆربەی ھاوکێشەکان بەکاردێت، وەک توێنەر و شلەش بەکاردێت لە زۆربەی کارلێکە کیمیایەکان. ھەندێ جار پێشی دەوترێ (بایۆ پتڕۆلیۆم). کاتێک بەشێوەیەکی بایۆلۆجیکی دروست دەکرێت لە پێتڕۆڵ , ھەندێ جاریش بە (بایۆ بیوتانۆڵ)یش ناویدەبرێت.

بیوتانۆڵ مادەیەکی زۆی گشتگیرە ھەندێ کارلێکدا وەکو مادەیەکی ھاندەر بەکاردێت، وەکو توێنەر بەکاردێن، بیوتانۆڵ مادەیەکی زۆر گشتگیرە تێکەڵی پلاستیک دەکرێت تا نەرمی پێ ببەخشێ.

ڕۆڵی ھەیە لە دروستکردنی ھەندێ ماددە وەکو ستیک و ئارایش.

دروستکردن[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٠ زۆربەی بیوتانۆڵی بەرھەمھاتوو لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی لە ڕێگەی فیوڵی ژێر زەویەوە بووە، ڕێگای باوو بۆ دروستکردنی بیوتانۆڵ زیاد کردنی بووە بۆ

ناو چەند ھاوکێشەیەکی کیمیایی وە دەتوانین بیوتانۆڵ لە رێگەی ترشاندنەوە دروست بکەین بەکارھێنانی بەکتریایەک بە ئەم ڕێگایە دوای جەنگی یەکەمی جیھانی بەرەو کەمی چوو. سودێکی زۆری ھەیە لە مەکینەدا چونکە وزەیەکی زۆری ھەیە و پەستانێکی کەم دروست دەکات.

لە چەندەھا کارلێک بەکاردێت، وەکو توێنەر و مادەی ھاندەر بەتایبەت لە کارلێکی مادە ئەندامیەکاندا بیوتانۆڵ وەکو مادەیەکی ئاڕۆماتیکیش (بۆندار) دەناسرێت چونکە لە پێکھاتەکەیدا بڕێکی زۆری لە کھولی ئاڕۆماتیکی (بۆندار) تێدایە. یەکێک لە بەکارھێنانەکانی دیکەی بیوتانۆڵ بەکارھێنانیەتی وەکو تەنەر (لابەری بۆیە) لە بەکارھێنانە دیارەکانی بیوتانۆڵ کارلێککردنیەتی لەگەڵ ترشە ناتێرەکان.

زەھرداری بیوتانۆڵ

وەک ھەموو مادە کھوڵیەکان بیوتانۆڵ مادەیەکی زەھردارە بەڵام پلەی زەھرداریەکەی بچوکترە تاقیککردنەوە لەسەر ئاژەڵان، یەکێکە لەو مادانەی کە لە ئارایش و جواناکردن و ئارایش بەکاردێت و بەکارھێنانی بیوتانۆڵ لەسەر ڕوخسار مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر و بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر لەوانەیە وا بکات کار لە کۆئەندامی دەمار بکات و زیانی پێبگەیەنێت و ھەندێ جاریش لەوانە ببێتە ھۆی مردن.

بەھەڵم بوون و پلەی توانەوەیان

دەستەوازەی پێناسە نەکراوی بیوتانۆڵ دەگەڕێتەوە بۆ ڕیزێکی ڕاستی ئایزۆمەرەکان لەگەڵ گروپی ئەلکھولەکان بە ھاوبەشی کاربۆن، ئەمەش پێی دەوترێ بیوتانۆڵ - ١ ھێڵێکی درێزی ئایزۆمەرەکان لەگەڵ ئەلکھوڵ کە کاربۆنی لە ناوەڕاست بێت پێی دەوترێت بیوتانۆڵ- ٢ وە ئەو ئایزۆمەرەی پێوەی لکێنراوە لە ناوەڕاستدا پێی دەوترێ ئایزۆ بیوتانۆڵ یان ٢-مەثیل-پڕۆپانۆڵ , وە ئەوئایزۆمەرەی لە ناوەڕاستدا و ئەلکھولی لەگەڵ لکێنراوە. پێی دەوترێ ٢-مەثیل- ٢-پڕۆپان و ئایزۆمەرەکانی بیوتانۆڵ پلەی شلبونەوەی جیاوازیان ھەیە، وە ئایزۆ بیوتانۆڵ پلەی شلبونەوەی دیاریکراوی ھەیە وە بیوتانۆڵ - ٢) پلەیەکی توانەوەی زیاتری ھەیە بەھۆی پێکھاتەی دروست بونیەوە وە ھەندێکی. دیکەیان توانای توانەوەیان لە ئاودا زۆرە