بزوێنەری ناڕیگەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەکانی[بەستەری مردوو] بزوێنەری ناڕێگەیی

بریکاری ڕێنمایی جۆراوجۆر بەرنامەی پۆڵێنکردنی تایبەتی بە بزوینەر ھەیە کە ناوی بزوێنەری ناڕێگەیی داناوە بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە بەکاردێن بۆ شتانێک جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی سەر ڕێگە گشتییەکان. زاراوەکە بەشیوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ پۆڵێنکردنی بزوێنەرەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەرھاویشتەکانیان.

بزوێنەری ناڕیگەیی لە مەودایەکی فراوان بەکاردێت لەوانە (ئامێرکاری و ئۆتۆمبێلی ناڕێگەیی)، بەشێوەیەکی بنەڕەتی بزوێنەری ناڕێگەیی بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بەو بزوێنەرانەی توانای گوێزرانەوەیان ھەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە کە جیای دەکاتەوە لە بزوێنەری جێگیر.

پۆلێنکردن[دەستکاری]

زۆر پۆلێنکردنی جیاواز ھەیە بۆ بزوێنەری ناڕێگەیی بەپێی بنەمای جیاواز، لێرە تەنھا شێوازێکی باو وەردەگرین:

  1. بڕەری چیمەن و ئامرازی باخچەکان.
  2. ماتۆڕی سەر بەفر و خۆڵ.
  3. ئۆتۆمبێلی بەرزکەرەوە، جێنێرەتۆر و کۆمپرێسەر کە بە دیزێڵ و بەنزین یان گازی ھایدرۆکاربۆن کار دەکات.
  4. بەلەمی تایبەتی کە بۆ ماسی گرتن و وەرزشی ئاوی بەکاردێت.
  5. بزوێنەری ناڕێگەیی کە بۆ مەبەستی دروستکردن و کشتوکاڵ بەکاردێن.
  6. بزوێنەری دیزێڵی ناو دەریا.
  7. شەمەندەفەر.
  8. بزوێنەری فرۆکە.