بزووتنەوەی نیشتمانیی بۆ چاکسازی و گەشەپێدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنەوەی نیشتمانیی بۆ چاکسازی و گەشەپێدان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیناسیۆنالیزمی عێراقی، لیبرالیزمی ئابووری
وێبگەhttp://www.alhalnews.com/

بزووتنەوەی نیشتمانیی بۆ چاکسازی و گەشەپێدان گرووپێکی سیاسی سەربەخۆیە کە لەسەر بنەمای بیری نەتەوەیی دامەزراوە و باوەڕی بە نەگۆڕە نەتەوەییەکان ھەیە بەبێ گوێدانە پەیوەندییە نەتەوەیی و تائیفییەکان، ھەروەھا سەرەتا داوای دڵسۆزی بۆ عێراق دەکات پاشان بۆ گەلی عێراق. ھەروەھا گۆڕەپانە نیشتیمانییەکەی شوێنێکی فراوان بێت بۆ پەیوەندی نێوان ھەموو عێراقییەکان بە تاک و ڕێکخراو و لایەنەکانیشەوە و ھێزە نیشتمانییەکان بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکراسیدا بەکاربھێنن. و کارکردن بۆ چەسپاندنی بەھای تاک لەناو کۆمەڵگەیەکی مەدەنیدا لەسەر بنەمای ھاووڵاتیبوون و مافی مرۆڤ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]