مەلا باقری بالک
مەلا باقری بالک لە زانایانی ئایینیی ناسراوی کوردستانە کە بە ناوی مودەڕڕیسی کوردستانیش ناوی لێدەبرێت.
ژیان
[دەستکاری]مامۆستا باقر لە گوندێکی نزیکی شاری سنە لە دایک بووە و لە دوای خوێندنی دەرسی فەقێیەتی ڕووی لە ناوچەی مەریوان کردوە و چوەتە ئاوایی چۆڕ. لە دوای ئاوایی چۆڕ چوە بۆ گوندی بالک و لەوێ ماوەتەوە و دەرسی گوتوە و بەرنوێژی ئەوێ بوە. لە ئەو سەردەمەدا مەریوان جێگەی زانایانی ئایینی بوە و زۆر کەس لە مامۆستایانی ئایینی لە دەرسی مەلا باقر کەڵکیان وەرگرتوە. مەلا باقر بێجگە لە فیقھ و کەلام لە بیرکاری و شێعریشدا دەستی بوە. لە شێعرەکانیدا نازناوی غەریقی ھەڵبژاردوە. مەلا باقر لە شوێنکەوتوانی ڕێبازی نەقشبەندی و ھاوچەرخی شێخ عەلائەدین و شێخ موحەممەد عوسمان سیراجەدینی دووەم بوە. ھەروەھا پەیوەندیی لەگەڵ مەلا عەبدولکەریم مودەریسدا ھەبوە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]مامۆستا باقر گەلێک نووسراوەی عەرەبی و فارسی و کوردیی لێ بە جێ ماوە کە بە زۆری لە بواری فیقھ و کەلامدان.
چەن نموونە لە بەرھەمەکانی:
- مەحموودیه (بە کوردی)
- حقیقة البشر (بە عەرەبی)
- دیوان اشعار (شێعرەکانی خۆین بە عەرەبی و کوردی و فارسی)
- تعدیل شریعت و طریقت (به زبان فارسی).
- منظومه در علم فرائض
- رساله در علم بیان
- رساله در علم وضع
- تحریر المقاصد
- رسالە فی العقائد
- ارمغان جوانان
- شرح قصیدة بردیه
- مقدمة المنطق
- تعلیقات بر سیوطی
- تعلیقات بر تفسیر بیضاوی
- حواشی بر جامی
- تعلیقات بر شرح عقائد عضدیه
- حواشی بر شرح عقائد نسفیه
- شرح ارکان طریقت نقشبندیه
- الشهب الثاقبه فی رد المبتدعة الکاذبه
- فن الوضع
- شرح کتاب الإمام الربانی فی مبحث القضاء و القدر
- رساله در اقسام ادراک
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، علماؤنا في خدمة العلم والدين
- «کاروانی پێنووس، شاعیران و نووسەرانی مەریوان و ھەورامان» - نووسراوەی فاتح مستەفایی - بڵاوکردنەوەی ئاراس - سنە - ٢٠١١