باشووکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باشووکە(کە هەندەک جاریش بە باشوکە دەنووسرێت) ،باشوو یان واشە،بریتیە لە جۆرێک لە باڵندە گۆشتخۆرەکان

کە قەبارەیان گچکەیە.ئەو جۆرە باڵندە لە خێزانی بازەکانە.لە باکووری ئەفریقا و ئۆڕاسیا بوونی هەیە.

شێوەی دەرەکی نێرەکان جیاوازە لە مێیەکان ،نێرەی پێگەییوی باشووکە ڕەنگی پەڕوباڵیان لەنێوان بۆر و شیندایە کە هێڵی پرتەقاڵی بوونیان هەیە لە بەشی خوارێی جەستەیان.

لەکاتێکدا مێیەکانیان و بەچکە پێگەییوەکانیان بەشی سەرێیان ڕەنگی قاوەییە و بەشی خوارێیان هێڵی قاوەیی تێدایە.قەبارەی نێر و مێ جیاوازە کە مێیەکانیان بە ڕێژەی ٢٥ لە سەت گەورەترن لە نێرەکان

ئەوەش وادەکات کە جیاوازی نيوان نێرەی و مێیەی باشووکە ببێتە گەورەترین جیاوازی لەنێو جیهانی باڵندە.باشووکە ڕاوکەرێکی نێو دارستانەکانە و پتر پاڵندە گچکەکان ڕاودەکات.دەکرێت لە شوێنی دیکە کە باڵندەی تێدا دەژیێن وەکی باخچەی گشتی و باخچەی نێو ماڵان و شار و گوندەکان ببیندرێت کە ئەو باڵندانە ڕاوبکات.نێرەی باشووکە باڵندەی قەبارە گچکە ڕاودەکات بەڵام مێیەکەی قەبارەی گەورەتر ڕاودەکات.

کێشی مێینەکەی لەنێوان ١٨٥ بۆ ٣٤٢ گرامە و نێرەکەی لەنێوان ١١٠ بۆ ١٩٦ گرامە

تێکرای تەمەنی باشووکەی ٤ ساڵە[١].[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وشەدان". bradost.net. Retrieved 2023-04-27.
  2. ^ "باشق أوراسي", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-02-19, retrieved 2023-04-26