بازووی جوڵەکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بازووی جوڵەکەر

بازووی جوڵەکەر لە بواری بزوێنەری سووتانی ناوەکیدا بۆ(ئۆتۆمەوتیڤ، دەریایی، مۆتۆر سایکل، فرۆکەی جۆراوجۆر) دەسکێکی لەرۆکە کە جوڵەی خولی کامەوە (cam lob) دەگۆرێ بۆ جوڵەی ھێڵی بۆ کردنەوەی دەمەوانەی پۆپێت (poppet valve). یەکێک لە سەرەکانی بەرز و نزم دەبێتەوە بەھۆی خولانەوە(lob) لە کامشەفتەوە (camshaft) جا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان بەھۆی چوکلەی بەرزکەر(tappet lifter) و پوش(pushrod) لە کاتێک دا کە سەرەکەی تر کار لە دەمەوانەی ھەوا (valve stem) دەکات. کاتێک لای دەرەوەی بازووی جوڵەکەرەکە بەرز دەبێتەوە بەھۆی (cam shaft lobe) و لاکەی تری پاڵ بە دەمەوانەی ھەوا دەنێ و دەمەوانەکە دەکرێتەوە. کاتێک لای دەرەوەی بازووی جوڵەکەرکە نزم دەبێتەوە بەھۆی خولانەوەی خولی کامەوە، لاکەی تری بەرز دەبێتەوە و ڕێگە بە ھێزی سپرینگی دەمەوانەکە دەدات کە دەمەوانەکە دابخرێ.

بەشێک لە بزوێنەری کامشەفتی ژوورسەر (مەبسەت لەو بزوینەرانەیە کە کامشەفت دەکەوێتە سەری سلندەر بۆیە پێیان دەوتری کامشەفتی ژوورسەر) بازووی جوڵەکەری کورت بەکار دەھێنن کە تێیدا خولی کام پاڵ بە لاکەی تری دەنێ بۆ خوارەوە (لە بری بەزر کردنەوەی) بۆ کردنەوەی دەمەوانەکە. لەم جۆرە بازووی جوڵەکەرەدا خاڵی ڕاگرەکەی لە کۆتایییەکەیەتی نەک ناوەراست. لەکاتێکدا خولی کامشەفت کار لە ناوەراستی قۆڵەبەگنەکە دەکات. لاکەی تری دەمەوانەکە دەکاتەوە. ئەم جۆرە بازووی جوڵەکەرانە زیاتر باون لە مۆتۆری کامشەفتی سەرەوەی دوانی، و زۆرجار بەکار دەھێنرێ لە بری چوکلەی ڕاستەخۆ (direct tappets)

بە شێوەیەکی گشتی[دەستکاری]

کارکردنی کام (cam) بەھۆی کامشەفت (camshaft) ڕوودەدات. کە پاڵ بە بازووی جوڵەکەر دەنێت بۆ سەرەوە و خوارەوە بە دەوری خاڵی سوورانەوە یان شەفتی. لەوانەیە لێکخشاندن کەم بێتەوە لە خاڵی بەرییەکبکەوتن لەگەڵ دەمەوانەی ھەوا بەھۆی سەری خولاوە (roller tip). ھەمان ڕیزبەندی گواستنەوەی جوڵە ڕوودەدات بەھۆی سەری خولاوەێکی تر بۆ بازووی جوڵەکەری دووەم. کە ئەمەش دە خولێتەوە لە دەوری شەفتی و جوڵەکە دەگوازرێتەوە بەھۆی چوکڵە (tappet) بۆ دەمەوانەی پۆپێت. لەم حاڵەتە دا دەمەوانەی ھاتنەژوور دەکرێتەوە بۆ سەری سلندەرەکە. (Roller rocker) بازووی جوڵەکەرە کە بییەرینگ (bearing) بەکار دەھێنێت لە بری لێکخشانی کانزا لەسەر کانزا. ویلێکی ھەیە لە کۆتایییەکەی وەک کە لە ویڵی پێوان ھەیە. کە دەخولێتەوە بەھۆی دەرزی بییەرینگ (needle bearing).

.

بۆ بزوێنەری پوشرۆد، سەری خولێنەر (roller rocker) خولێنەر بەکار دەھێنێ تا ئەوەی دەمەوانەی ھەوا بەکاربھێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی گشتی لە بزوێنەری کامشەفتی سەروو خولێنەرێک ھەیە لە خاڵی بەرییەک کەوتنی خولی کام لەگەڵ (rocker). نەک لە خاڵی بەرییەککەوتنی (rocker) ودەمەوانەی ھەوا.

ھێز[دەستکاری]

کاریگەری ھێزی بەرزکەرەوە لەسەر بازوو (ئەم ھێزە دەتوانرێت بەکاربھێنرێ لەسەر دەمەوانەی ھەوا) کە بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی بازووی جوڵەکەر. ئەو ڕێژە لە دووری چەقی بازووی جوڵەکەرەوە لە تەوەرەی خولانەوە بۆ لوتکەی دابەشکردن بەھۆی دووری چەقی تەوەرەی خولانەوە بۆ ئەو خاڵەی کاردەکاتە سەری بەھۆی کامشەفت یان پوشرۆد. دیزاینی تەزووی جوڵە ئۆتۆماتیکییەکان ڕێژەی بازووی جوڵەکەریان ١٫٥:١ بۆ ١٫٨:١دەست نیشان کردوە. ھەرچەندە لە ڕێژە بچووکە پۆزێتڤەکان ((valve lift) گەورەترە لە (cam lift)) و لە ڕێژە نێگەتڤەکان ((valve lift) بچووکترە لە (cam lift))، زۆربەی ئەو بزوێنەرانەی لە جەنگی جیھانی دووەم بەکارھاتووە کە ڕێژەکەیان ١:١ بووە.

ماددەکان[دەستکاری]

بە گشتی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلدا بازووی جوڵەکەر ستامپینگ ستیلە (steel stampings)، مەرجی گونجاوی ھاوسەنگی لە بەرگەگرتن، کێش و داھاتە، چونکە بازووی جوڵەکەر بەشێکە لە جولەی سەرو خوارکردنی کێش. بارستایی لە ڕادەبەدەر بە تایبەتی لە کۆتا سنووری بەرزکەرەوە توانای بزوێنەرەکەیە بۆ گەیشتن بە بەرزترین خێرایی، بەھۆی ئەمەوە ئەلەمنیۆم بە زۆری بەکاردێت لە توانای بەرز (کارامەیی بەرز).

زۆرترین بەکارھێنەنی بازووی جوڵەکەر لە مەکینەی سوتەمەنی و مەکینەی ھەڵمی دایە.

ئەلەمنیۆمەکان لە بزوێنەری OHC بەزۆری پارچەی ستیل یان خولێنەریان ھەیە، کام دەبەسترێت لەگەڵ بازووی جوڵەکەربۆ کەمکردنەوەی داخوران. بزوێنەری بارھەڵگرەکان (کە زۆربەی دیزڵن) بازووی جوڵەکەری بەھێز و ڕەق بەکاردێت کە لە کاست ئایرۆن دروست کراوە.

مێژوو[دەستکاری]

بە گەرانەوە بۆ سەدەی (١٩) بازووی جوڵەکەر دروست دەکران، بە سەری خولاوە (roller tip) و بەبێ سەری خولاوە کە فشار دەخاتە سەر دەمەوانەکان.

بەکارھێنانی دارشتە[دەستکاری]

زۆربەی ئەو دارشتانەی کە ھێزیان زۆرە (توانای بەرگە گرتنیان زۆرە) و کێشیان کەمە، و ڕێکخستنی bearing لە خاڵی ڕاگیربوون، بەکارھاتوون بۆ زیاد کردنی ڕاددەی RPM بۆ توانای بەرزی بەکارھێنان.

سەرەنجام سوودەکانی تەکنەلۆجیای race bred بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی کۆتایی بەرزن.