باخچەی ئاژەڵانی بەغدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باخچەی ئاژەڵانی بەغدا (بە عەرەبی: حديقة حيوانات بغداد‎) باخچەیەکی ئاژەڵانە دەکەوێتە لایەکی باخچەی گشتی زەورا لە ناوەڕاستی بەغدا، باخچەی ئاژەڵانی بەغدا بە گەورەترین و کۆنترین باخچەی ئاژەڵان دادەنرا لە سەرجەم خۆڕھەڵاتی ناوەڕاستدا کە ڕووبەرەکەی ٨١٠ کم ە، بەڵام ئێستا (٢٠٢٠) دووەم گەورەترین باخچەی ئاژەڵانی عێراقە ئەمیش دوای باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر. پێشتر باخچەکە لەشوێنێکی تری نزیک باخچەی گشتی زەورا بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٧١ لەکاتی درووستکردنی باخچەی زەورا باخچەی ئاژەڵانیش گوازرایەوە ناوی. باخچەی ئاژەڵانی بەغدا توشی زیان و کاولکاری گەورە بووە بەھۆی جەنگە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەتایبەت لە جەنگی پرۆسەی ئازادی عێراق (٢٠٠٣) باخچەکە ڕووبەرووی کاری کاولکاری و دزینی ئاژەڵەکانی بوویەوە، لەم ساڵانەی دوایی حکومەتی عێراق ھەندێک کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجام داوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]