ئەگەر دەتوانی بمگرە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بمگرە گەر دەتوانی
دەرھێنانستێڤن سپیلبێرگ
چەشنی فیلم{{{چەشن}}}
کاستلیۆناردۆ دیکاپریۆ
تۆم هانکس
کریستۆڤەر وۆکین
ناتالی بایی
مۆسیقاجۆن ویڵیامس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەدریم وۆرکس
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢
ماوەی فیلم١٤١ خولەك
وڵاتویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
زمانئینگلیزی
تێچوون٥٢ ملیۆن دۆلار
داھات٣٥٢.١ ملیۆن دۆلار

بمگرە گەر دەتوانی (بەئینگلیزی: Catch Me If You Can) فیلمی تاوان و ژیاننامەی ئەمریکییە لە دەرهێنانی ستیڤن سپیڵبێرگە وە لە ساڵی ۲۰۰۲ بەرهەم هاتووە. لە پاڵەوانێتی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، تۆم هانکس، کریستۆڤەر وۆکین، مارتن شین، ناتالی باییە. چیرۆکی فیلمەکە لە ژیانی کەسایەتی بەناوبانگ فرانک ئاباگنیڵ وەرگیراوە کە توانی ساختەکاری لە چەکی بانکی و بڕوانامەدا بکات وە کاری پێ بکات پێش ئەوەی تەمەنی نۆزدە ساڵی تێپەڕێنێ، کە بووە هۆی ئەوەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی ناچار بکات بکەوێتە دوای بە سەرۆکایەتی کاڕڵ هانراتی. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنە گرانەوە ستایش کراوە، وە پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار وە ۲۲ خەڵاتی تر کە ۱۳ بە دەست هێنا.

چیرۆک[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە فڕانک ویڵیام ئابیگنەیلی بچووک دەکات کە لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە بەهۆی لەیەک جیابوونەوەی دایک و باوکی لە ماڵەوە ڕادەکات و بیرۆکەی ئەوەی بۆدێت ببێت بە فڕۆکەوان، بۆیە جل و بەرگی فڕۆکەوانی دەکڕێت و خۆی وەک فڕۆکەوانێک دەناسێنێت و هەڵدەستێت بە دروستکردنی چەکی بانکی ساختە و وەرگرتنی پارە بە بانکەکان. پاش ئەوەی ماوەیەک بەسەر ئەوەشدا تێدەپەڕێ لە جۆرجیا لە نەخۆشخانەیەک هەڵدەستێ بە دروستکردنی بڕوانامەی ساختە و خۆی وەک دکتۆرێک دەناسێنێ و لەو نەخۆشخانەیە دەستبەکار دەبێت. پاش ئەوەی دەیەوێت کچێک مارەبکات، فڕانک ڕاستییەکان بە باوکی کچەکە دەڵێت و باوکیشی چونکە پارێزەرە دەیبات بۆ تاقیکردنەوەی پارێزەری و فڕانکیش سەرکەوتوو دەبێت و دەبێتە پارێزەر. بەڵام شتەکان دەگۆڕێن و لە شەوی ئاهەنگی گواستنەوە بریکار کارڵ کە ماوەیەکی زۆرە بە دوای دەگەڕێ دەیدۆزێتەوە لەبەر ئەمەش فڕانک هەڵدێت و دووبارە دەگەڕێتەوە سەر کاری فڕۆکەوانی. پاشان دەست بە گەشتێک دەکات بۆ چەندین وڵات و لەو ماوەیەش بریکار کارڵ لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات و دوایین جار لە فەڕەنسا لەو لادێیەی کە دایک و باوکی فڕانک یەکترییان تێدا بینیوە دەستگیری دەکات و دەیگەڕێنێتەوە ئەمەریکا. بەهۆی ئەو هەموو کارانەی و تاوانانەی کردوویەتی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ زیندانی دەکرێت، بەڵام لەبەر شارەزایی لە چەندین کاردا ئێف بی ئای لە زیندان دەریدەهێنن و دەیکەن بە ڕاوێژکاری ئاسایش.

ئەکتەرەکان و ڕۆڵەکانیان لە فیلمەکە[دەستکاری]

  • لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە ڕۆڵی فڕانک ئابیگنەیلی بچووک، ئەو کەسەی کە پێش ئەوەی ببێتە ١٩ چەندین ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لە ڕێگەی چێکی بانکی ساختەوە.
  • تۆم هانکس لە ڕۆڵی کاڕل هانراتی، ئەو بریکارە تایبەتیەی ئێف بی ئای کە زۆربەی بەشەکانی فیلمەکە بە دوای فڕانک دەکەوێت و لە کۆتاییەکەش لەگەڵ فڕانک دەبنە هاوڕێ.
  • کریستۆڤەر وۆکین لە ڕۆڵی فڕانک ئابیگنەیلی باوک، باوکی فڕانکی بچووکە و سەرباز بووە لە جەنگی جیهانیی دووەم. فڕانکی باوک هەموو شتێکی ژیانی لەدەستدەدات بەهۆی سزادان لە خۆلادان لە باج. دواتریش هاوسەرەکەشی لەدەست دەدات و خۆشی پاش ئەوەی بە دوای شەمەندەفەرێک دەکەوێت لە وێستگەی شەمەندەفەر بەردەبێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
  • ناتالی بایی لە ڕۆڵی پاولا ئابیگنەیل، هاوسەری فڕانکی باوک کە دواتر لێی جیادەبێتەوە و شوو بە هاوڕێی فڕانک جاک باڕنس دەکاتەوە.
  • ئەیمی ئادەمس لە ڕۆڵی پەرستار برێندا، ئەو کچەی کە فڕانکی بچووک دەکەوێتە داوی خۆشەویستی لەگەڵییەوە و دەیەوێت بیکاتە هاوسەری.

سەرچاوە[دەستکاری]