ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جۆر
جۆرڕاوێژکاریی، لێپێچینەوە
ئەنجوومەنەکانکۆمسیۆنی مافی مرۆڤ

کۆمسیۆنی دەستپاکی
کۆمسیۆنی سکاڵا و لێکۆڵینەوە
کۆمسیۆنی پەیڕەوی ناوخۆ
کۆمسیۆنی کۆنگرەی چوارەم
کۆمسیۆنی ئەدای ئەندامانی ی.ن.ک لەحکومەت و پەرلەمان
کۆمسیۆنی چاودێری هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی چاودێری پەیوەندییەکان
کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن
کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری رێکخستن

کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری رێکخراوەدیموکراتییەکان
[١]
مێژوو
دامەزراندن١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠
سەرکردایەتی
سکرتێری ئەنجوومەنعادل موراد
شوێنی کۆبوونەوە
ئۆفیسی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ماڵپەر
www.pukcc.org

ئەنجوومەنی ناوەند یان ئەنجوومەنی ناوەندیی، ئەنجوومەنێکە لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ڕۆڵی پەرلەمانی حیزبەکە دەبینێت و وەک ئەنجوومەنێکی لێپرسینەوە و ڕاوێژکاریی کاردەکات[١]. ئەگەرچی ئەنجوومەنی ناوەند باڵاترین ئەنجوومەنی حیزبەکە نییە و هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پلەیەکی باڵاتر و دەسەڵاتێکی فراوانترییان هەیە، بەڵام ئەنجوومەنەکە توانای لێپێچینەوەی لەهەردوو ئەو ئەنجوومەنە هەیە و لە قەیرانەکانی یەکێتییدا وەک لایەنێکی کارا کار دەکات[٢][٣][٤][٥][١]. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەنجوومەنەکە پاسادان و ڕەزامەندیی کردنە لەسەر بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، بەجۆرێک بۆ پەسەندکردنی بڕیارێک پێویستە ٢ لەسەر ٣ی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە ڕەزامەندیی لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکە کاری پێ بکرێت. ئەنجوومەنی ناوەند لەسێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەمەزرا و ژمارەی ئەندامەکانی ١٠١ ئەندامە. و سکرتێری هەنووکەیی ئەنجوومەنەکە عادل موڕادە[١]. ئەنجوومەنەکە ١١ کۆمسیۆن لەخۆ دەگرێت کە ئەرکی تایبەت و جیاواز لەیەکییان هەیە.

ئەرک و دەسەڵات[دەستکاری]

ئەنجوومەنەکە ئەرکی چاودێریکردنی هەڵسوڕانی ئیش و کاری ئۆرگانەکان و دەرکردنی ڕێسای تایبەت بۆ چۆنییەتی ڕێکخستنی کاروبارەکانی لە ئەستۆدایە. هەروەها ڕازامەندیی یان ناڕەزامەندیی لەسەر بوونی هەر ئەندامێک بە ئەندام مەکتەب دەدات. ئەنجوومەنی ناوەند ڕەزامەندیی یان ناڕەزامەندیی لەسەر ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیی و هەرێمییەکانی حیزبەکە دەردەبڕێت. هاوکات، ئەن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان Archived ٨ی شوباتی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ ماڵپەری ئەنجوومەنی ناوەند Archived ٩ی شوباتی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  3. ^ ماڵپەری ئەنجوومەنی ناوەند Archived ٩ی شوباتی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ ماڵپەری ئەنجوومەنی ناوەند Archived ٩ی شوباتی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.
  5. ^ ماڵپەری ئەنجوومەنی ناوەند Archived ٩ی شوباتی ٢٠١٤, لە وەیبەک مەشین.