ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جۆر
جۆرڕاوێژکاریی، لێپێچینەوە
ئەنجومەنەکانکۆمسیۆنی مافی مرۆڤ

کۆمسیۆنی دەستپاکی
کۆمسیۆنی سکاڵا و لێکۆڵینەوە
کۆمسیۆنی پەیڕەوی ناوخۆ
کۆمسیۆنی کۆنگرەی چوارەم
کۆمسیۆنی ئەدای ئەندامانی ی.ن.ک لەحکومەت و پەرلەمان
کۆمسیۆنی چاودێری هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی چاودێری پەیوەندییەکان
کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن
کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری رێکخستن

کۆمسیۆنی چاودێری کاروباری رێکخراوەدیموکراتییەکان
[١]
مێژوو
دامەزراندن١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠
سەرکردایەتی
سکرتێری ئەنجومەنعادل موراد
شوێنی کۆبوونەوە
ئۆفیسی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ماڵپەر
www.pukcc.org

ئەنجومەنی ناوەند یان ئەنجومەنی ناوەندیی، ئەنجومەنێکە لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ڕۆڵی پەرلەمانی حیزبەکە دەبینێت و وەک ئەنجومەنێکی لێپرسینەوە و ڕاوێژکاریی کاردەکات.[١] ئەگەرچی ئەنجومەنی ناوەند باڵاترین ئەنجومەنی حیزبەکە نییە و هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پلەیەکی باڵاتر و دەسەڵاتێکی فراوانترییان هەیە، بەڵام ئەنجومەنەکە توانای لێپێچینەوەی لەهەردوو ئەو ئەنجومەنە هەیە و لە قەیرانەکانی یەکێتییدا وەک لایەنێکی کارا کار دەکات.[١][٢][٣][٤][٥] یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەنجومەنەکە پاسادان و ڕەزامەندیی کردنە لەسەر بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بەجۆرێک بۆ پەسەندکردنی بڕیارێک پێویستە ٢ لەسەر ٣ی ئەندامانی ئەنجومەنەکە ڕەزامەندیی لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکە کاری پێ بکرێت. ئەنجومەنی ناوەند لەسێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەمەزرا و ژمارەی ئەندامەکانی ١٠١ ئەندامە. و سکرتێری هەنووکەیی ئەنجومەنەکە عادل موڕادە.[١] ئەنجومەنەکە ١١ کۆمسیۆن لەخۆ دەگرێت کە ئەرکی تایبەت و جیاواز لەیەکییان هەیە.

ئەرک و دەسەڵات[دەستکاری]

ئەنجومەنەکە ئەرکی چاودێریکردنی هەڵسوڕانی ئیش و کاری ئۆرگانەکان و دەرکردنی ڕێسای تایبەت بۆ چۆنییەتی ڕێکخستنی کاروبارەکانی لە ئەستۆدایە. هەروەها ڕازامەندیی یان ناڕەزامەندیی لەسەر بوونی هەر ئەندامێک بە ئەندام مەکتەب دەدات. ئەنجومەنی ناوەند ڕەزامەندیی یان ناڕەزامەندیی لەسەر ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیی و هەرێمییەکانی حیزبەکە دەردەبڕێت. هاوکات، ئەن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٨ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ماڵپەری ئەنجومەنی ناوەند ٩ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.