ئەنتۆنیۆ پاریراس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنتۆنیۆ دیۆگۆ دا سیلڤا پاریراس (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٠، نیتۆری – مردووی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٧، نیتۆری) وێنەکێشێکی بەرازیلی بوو کە پتر لە بواری نەخشاندن و دیمەنی سروشتی کاری دەکرد.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئەنتۆنیۆ پاریراس
(ڕێکەوتەکەی نەزانراوە، بڵاوکراوەتەوە لە ١٩٢٠)

باوکی زێرینگر بوو کە نۆ منداڵی ھەبوو ئەنتۆنیۆلەھەموویان بچوکتر بوو لە ١٨٨٢ چوە ئەکادیمیای زانکۆیی بۆ ھونەر لە ریۆدی جانیرۆ، بەڵام دوای دوو ساڵ وازی لە زانکۆ ھێنا و چووە لای وێنەکێشی ئەلمانی جۆرج گریم (١٨٨٥)کە ئەوسا پەنابەربوو لە بەرازیل لە کێلگەکان کاری دەکرد و بەخۆرایی وانەی وێنەکێشانی بەھەوادارانی دەدایەوە. دوای دوو ساڵ لەخوێندنی لەلای جۆرج گریم ئاستی ھونەری بەرزبوویەوە و یەکێک لەتابلۆکانی لەلایەن ئیمپراتۆر پێدرۆی دووەم کردرایەوە.

ئەمە بووە ھۆی ئەوەی بتوانێت سەردانی ئەورووپا بکات و بتوانێت بچێتە زانکۆی دی بێل ئارت دی ڤێنیسیا (١٨٨٨)دوای دوو ساڵ گەڕایەوە بەرازیل و بەشداری "Exposição Gerais de Belas Artes "کرد. لەھەمان ساڵ توانی ببێتە مامۆستای دیمەنە سروشتیەکان لە سکێلی ناسیۆنال دی بێلاس ئارتیس (ENBA)، لەسەر ڕێچکەی مامۆستاکەی (گریم) دەڕۆیشت، بەڵام بەھۆی کۆک نەبوونی لەگەڵ ENBA لەبارەی گۆڕینی پەیرەوی خوێندنی، ھەستا بە دامەزراندنی خوێندگەیەکی تایبەت بەخۆی لە ژێرناوی "Escola do Ar Livre".

دوای ماوەیەکی کورت توانی ستۆدیۆی کارەکانی بباتە ژینگەی دەرەوە و تابلۆی سروشتی بکێشێت ھەروەھا ھەوڵەکانی چڕکردەوە لەبارەی بابەتە مێژووییەکان، ئەم کارانەی یارمەتی دان کە لەلایەن میریەوە بەربژێربکرێت بۆ نەخشاندنی تەلار و باڵاخانە حکومیەکان، وەک "Allegory of Apollo و Goddesses of the Hours"، کە تایبەت بۆ Palácio da Liberdade کاریدەکرد لەBelo Horizonte. وە توانی وێنەو رەنگی پێستی مرۆڤ جوانتر بەرجەستەبکات تابلۆ ڕووتەکانی ھاوکاربوون تاوەکو بتوانێت ستۆدیۆیەکی تایبەت بکاتەوە لە پاریس(١٩٠٦). ھەروەھا بوو بە نوێنەری پایەبەرزی ـ Société Nationale des Beaux-Arts لە ساڵی.

لە ساڵی ١٩٢٥ وەک باشترین ھونەرمەندی بەرازیلی ھەڵبژێردرا لەلایەن گۆڤاری Fon-Fon، گۆڤارێک بوو لەلایەن رەخنەگری ھونەری گۆنزاگا دۆکی دەردەچوو. ساڵی دواتر ھەمان گۆڤار ژیاننامەی ھونەرمەندی پەخشکرد و چووە ناو "Academia Fluminense de Letras [pt]". لە ١٩٣٣بەشداری دواھەمین پێشانگای خۆی کردلە "Jubileu Artístico" لە ساوپاولۆ. چوارساڵ دوای کۆچی دوایی ستۆدیۆکەی بوو بە مۆزەخانەیەکی ھونەری بەناوی «مۆزەخانەی ئەنتۆنیۆ پاریراس».

ھەندێک لە کارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]