ئەم نمایشەی ٧٠کان
| ئەم نمایشەی ٧٠کان | |
|---|---|
| چەشن | |
| دانەر |
|
| دەرھێنەر |
|
| ئەکتەران |
|
| بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر |
|
| بابەتی کردنەوە |
|
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| زمان | ئینگلیزی |
| ژمارەی وەرزەکان | ٨ |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٠٠ (پێرستی ئەڵقەکان) |
| بەرھەمھێنان | |
| بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
| مۆنتاژ | تیمۆتی ڕایدەر دەیڤد ھێڵفاند مایکڵ کاڕڵیچ |
| وێنەگر | ڕۆناڵد و. بڕاون |
| ماوەی پەخش | ٢٢ خولەک |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | دە کارسی-وێرنەر |
| دابەشکەر | دە کارسی-وێرنەر دیستریبیووشن |
| پەخش | |
| تۆڕ | فۆکس |
| فۆرماتی وێنە | [ئێن تی سی (٤٨٠ ئینچ) (پەخشی ڕەسەن) ئێچ دی تی ڤی (١٠٨٠ ئینچ) (نوێکرنەوەی ٢٠١٢) |
| فۆرماتی دەنگ | دۆڵبی سەڕاوند ٢٬٠ (پەخشی ڕەسەن) دۆڵبی دیجیتاڵ ٥٬١ (نوێکرنەوەی ٢٠١٢) |
| بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٣ی ئابی ١٩٩٨ – ١٨ی ئایاری ٢٠٠٦ |
| ڕیزبەندی کاتی | |
| بەرنامە پەیوەندیدارەکان |
|
ئەم نمایشەی ٧٠کان (بە ئینگلیزی: That '70s Show) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە لەسەر بنەمای ھەڵوێستی کۆمێدی دروستکراوە، کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی فۆکس تیڤی لە ٢٣ی ئابی ١٩٩٩ تا ١٨ی ئایاری ٢٠٠٦ نمایش کرا، زنجیرەکە لە ٨ وەرز پێکھاتووە سەرجەم ئەڵقەکانی ٢٠١ ئەڵقەن، زنجیرە دراماکە بووە خاڵی دەستپێک بۆ گەلێک لە ئەستێرە گەنجەکانی بواری سینەما.[١][٢]
چیرۆک
[دەستکاری]چیرۆکی زنجیرەکە لە ساڵی یەکەمی قۆناغی ئامادەییدا بە دەوری شەش ھەرزەکاردا دەخولێتەوە: ئێریک فۆرمان (تۆفەر گرەیس) کە حەز لە زنجیرە فیلمی جەنگی دەکات، دۆنا بێنسیۆتی (ڵۆرا پرێپن) کە ھاوڕێ و خۆشەویستی ئێریکی دراوسێی ستیفن ھاید (دانی ماستەرسن)ە، ھاوڕێی نزیکی ئێریک و بیرۆکە لیبراڵەکانی ئێریکە. لەگەڵ ئێریک ماڵی خۆیان دەکەن دوای ئەوەی لەلایەن دایکییانەوە ھان دەدرێن، مایکل کیلسۆ (ئاشتن کەچەر) کە مێبازێکی گەمژەی ژنانەیە، جاکی بۆرکھاڕت (میلا کونیس) کە ھەواداری تیمی قوتابخانەکەیە و گرنگی بە کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەدات، و فیز (ویڵمەر ڤاڵدێراما)یش کە قوتابییەکی لاتینە و بۆ خوێندن ھاتووەتە ئەمریکا.[٣]
ئەم ھاوڕێیانە بەیەکەوە ڕووبەڕووی ھەمان خۆشی و ناخۆشی یەکتر دەبنەوە کە ھەموو ھەرزەکارێک لە تەمەنی نەوجەوانیدا پێیدا تێپەر دەبێت لە ئەمریکا. ئەم زنجیرەیە پێداچوونەوە بەو تێڕوانین و دیدە زۆرانەدا دەکات کە لەماوەی ساڵانی ٧٠کاندا باو بوون، ھەروەھا تێڕوانینی ژیانی ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە لەو ماوەیەدا لەدایکبوون و ئێستا لە ٣٠ و ٤٠ ساڵی تەمەنیانن.
کاست
[دەستکاری]- تۆفەر گرەیس بە ڕۆڵی ئێریک فۆرمان
- ڵۆرا پرێپن بە ڕۆڵی دۆنا پێنسیۆتی
- دانی ماستەرسن بە ڕۆڵی ستیفن ھاید
- میلا کونیس بە ڕۆڵی جاکی بۆرکھاڕت
- ئاشتن کەچەر بە ڕۆڵی مایکل کیلسۆ
- ویڵمەر ڤاڵدێراما بە ڕۆڵی فیز
- کێرتوود سمیت بە ڕۆڵی ڕێجیناڵد «ڕید» فۆرمان
- دێبرا جۆ ڕەپ بە ڕۆڵی کیتی فۆرمان
- دۆن ستارک بە ڕۆڵی بۆب بێنسیوتی
- تانیا ڕۆبێرتس بە ڕۆڵی میج بێنسیوتی
- لیسا ڕۆبن کێڵی بە ڕۆڵی لۆری فۆرمان
- کریستینا مۆر بە ڕۆڵی لوری فۆرمان
- تۆمی چۆنگ بە ڕۆڵی لیۆ شینگکویک
- جۆش مایەرس بە ڕۆڵی ڕاندی پێرسن
خەڵات و پاڵێوراوەکان
[دەستکاری]| ساڵ | خەڵات | بابەت | کەسی پاڵێوراو |
|---|---|---|---|
| ١٩٩٩ | خەڵاتەکانی ئێمی | باشترین دیزاینەری پۆشاک | میلینا ڕوت |
| خەڵاتەکانی ئەستێرە بچووکەکان | باشترین ڕۆڵگێری لاوی تەلەڤیزیۆن | میلا کونیس | |
| ٢٠٠٠ | باشترین ڕۆڵگێری لاوی کۆمێدی | ||
| خەڵاتەکانی ئارایشتی ھونەریی ئەمریکی | باشترین سەرتاش و ستایلی پرچ | گابریێڵا پۆلینۆ | |
| ٢٠٠١ | |||
| ٢٠٠٢ | خەڵاتەکانی سەمای ئەمریکی | باشترین سەماکەری تەلەڤیزیۆنی | مارگرێت بومیرھن دیریکس |
| ٢٠٠٣ | خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران | باشترین ئەکتەری کۆمێدیی تەلەڤیزیۆنی | ئاشتن کەچەر |
| باشترین ئەکتەری کۆمێدیی تەلەڤیزیۆنی (دیمەنی کاتی) | ویڵمەر ڤاڵدێراما | ||
| ٢٠٠٤ | باشترین ئەکتەری کۆمێدیی تەلەڤیزیۆنی | ئاشتن کەچەر | |
| ٢٠٠٥ | ویڵمەر ڤاڵدێراما | ||
| ٢٠٠٥ | ئاشتن کەچەر | ||
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Tucker، Ken. «That '70s Show».
- ↑ «Mill Creek Entertainment: News – THAT '70s SHOW COMPLETE SERIES ON BLU-RAY NOVEMBER 3!». Mill Creek Entertainment. ١٧ی ئابی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.com/books/about/Tripping_the_Prom_Queen.html?id=s3B1jhHEBuYC
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئەم نمایشەی ٧٠کان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- کاسی وێرنەر - ئەم نمایشەی ١٩٧٠ لە وەیبەک مەشین (archived ١٦ی شوباتی ٢٠٢١)